به‌فر و باران ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌ و هه‌وره بروسكه‌شی له‌گه‌ڵدایه‌

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و ڕایگه‌یاند، بارانبارین دەستپێدەکاتەوە و لە هەندێک ناوچەی هەولێر و دهۆکیش ئەگەری بەفر بارین هەیە.

کەشناسی ده‌شڵێت، “پاشنیوەرۆی ئەمڕۆ هەینی شەپۆلێکی بارانبارین سەرجەم پارێزگاکان دەگرێتەوە و هەورە بروسکەشی لەگەڵدا دەبێت.

ئه‌وه‌شی ‌خسته‌ڕوو، كه‌ش و هه‌وا لە هەولێر و دهۆک، ئێواری ڕۆژی شەممە ئاسایی ده‌بێته‌وه‌، بەڵام ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامیی هه‌یه‌ لە سلێمانی و کەرکوک.

ھەواڵی زیاتر