داعش فەرماندەیەکی باڵای سوپای عێراقی کوشت
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق رایگەیاند، لە هێرشێکی “تیرۆریستی”دا فەرماندەی لیوای 59ی سەر بە سوپای عێراق کوژراوە.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق لە راگەیەنراوێکیدا ئاماژەی بەوە کردووە: رۆژی سێشەممە گرووپێک چەکداری داعش لە ناوچەی تارمییەی نزیک بەغدای پایتەخت، ئۆتۆمبێلی فەرماندەی لیوای59ی سوپای عێراقی لەلایەن چەکدارانی داعشەوە کراوەتە ئامانج و لە ئەنجامدا ئەو فەرماندەیە گیانی لەدەستداوە.
سەرچاوەیەکی ئەمنیش ئاماژەی بەوە کردووە، عەمید روکن عەلی غێدان، بە گولـلەی نیشانشکێن پێکراوە و برینداربووە، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.