مۆسادی ئیسرائیل ئه‌م كه‌سه‌ی له‌ناو تاران‌دا كوشت
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مریكی ئاشكرای كردووه، مۆسادی ئیسرائیل (ئه‌بو محه‌مه‌د میسری)، كه‌سی دووه‌می ڕێکخراوی قاعیدەی لەناو تارانی پایتەختی ئێران‌دا کوشتووە.
ناوبراو ته‌مه‌نی 58 ساڵه و به جێگرەوەی ئەیمەن زەواهیری، سەرۆکی ئێستای ڕێكخراوی قاعیدە دادەنرێت، تۆمه‌تباره به هێرشی سەر دوو باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە کیشوەری ئەفریقا له‌ساڵی 1998 و چه‌ند هێرشێكی تر بۆ سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌و وڵاته و ڕۆژی 7ی ئابی ئه‌مساڵ، له‌لایه‌ن مۆسادی ئیسرائیله‌وه له‌سه‌ر ماتۆڕسكیلێك ته‌قه‌ی لێكراوه و كوژراوه.
چەند ساڵێکە ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریكا (ئێف بی ئای) چاودێری نابرا و ده‌كات لە ئێران و 10 ملیۆن دۆلاریشی د‌یاریكردبوو بۆ هەرکەسێک بتوانێت بەشداری بکات لە دەستگیرکردنی نابراودا.
ئەبو محەمەد میسری، یەکێکە لە دامەزرێنەرانی ڕێكخراوی قاعیدە و کچێکیشی پێشتر هاوسەری حەمزە بن لادنی کوڕی ئوسامە بن لادنی سه‌رۆكی پێشووی ڕێكخراوی قاعیده بووه.
نیویۆرک تایمز ئاشكراشی كردووه، كه (ئەبو محەمەد میسری) ساڵی 2003 لەلایه‌ن ئێرانه‌وه دەستبەسەرکراوە، بەڵام دواتر تا 2015 لە دەوروبەری تارانی پایته‌ختی كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا ژیاوه.