عێراق..ناتوانرێت یاسای سه‌ربازی زۆره‌ملێ تێپه‌ڕێندرێت
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 14ی تشرینی دووه‌م، سەعران ئەعاجیبى، ئەندامى لیژنەى ئاسایش و بەرگرى لە پەرلەمانى عێراق ڕایگەیاندووە، “قسەکردن لەسەر سەربازی زۆرەملێ کارێکى ناواقیعییە، بەهۆى ئەو بارودۆخە سەختە ئابورییەى کە ئێستا عێراقى پێدا تێپەڕدەبێت.”
ئاماژەى به‌وه‌شکردووە، “هەڵبژاردنى پێشوەختە هیچ شتێکى نەهیشتووەتەوه تەواو بکرێت و تەمەنى کورت بووەتەوە و ئەو پرسەش پێویستى بە یاسایەک هەیە کە گفتوگۆى چڕوپڕى لەبارەوە بکرێت.”
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، له‌ئێستا ڕێگرییه‌كانی به‌رده‌م ئه‌م یاسایه بریتییه له، دابینکردنى پارەیەکى زۆرى پێویست و تەرخانکردنى سەربازگه لە سەرجەم پارێزگاکان، سەربارى ئەوەش کڕینى کەلوپەلى سەربازى و چەک و تەقەمەنى بۆ مەشق و ڕاهێنان، بۆیه پرسێکى هەروا ئاسان نییە.