توركیا..هەشت هاوڵاتی عێراقی ده‌ستگیركران

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 13ی تشرینی دووه‌م، ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی بڵاویكرده‌وه‌، “تیمەکانی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی شارەکە ئۆپەراسیۆنێکی بۆ سەر چەند ناونیشانێک ئەنجامداوه‌ و هه‌شت هاوڵاتی عێراقییان به‌ تۆمه‌تی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ داعش ده‌ستگیركردووه‌.”

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، “ئۆپەراسیۆنەکە بۆ ده‌ستگیركردنی 11 هاوڵاتی عێراقی بووه به‌ تۆمه‌تی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ داعش، به‌ڵام ته‌نها توانراوه‌ 8 كه‌سیان دەستگیر بكرێن.”

ده‌شڵێت، “له‌ئێستادا لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركراوه‌كاندا به‌رده‌وامه‌ و هەوڵەکانیش بۆ دەستگیرکردنی سێ تۆمه‌تباره‌كه‌ی تر تر بەردەوامه.”

ھەواڵی زیاتر