وه‌زیری وزه‌ی توركیا: سێیه‌مین كه‌شتی ده‌نێرینه‌ ده‌ریای ڕه‌ش

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

حكومه‌تی توركیا هه‌وڵده‌دات سێیه‌مین كه‌شتی بنێرێت بۆ ده‌ریای ڕه‌ش، به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ و ئاشكراكردنی جۆره‌ غازیكی نوێ.

فاتیح دۆنمه‌ز، وەزیری وزەی حكومه‌تی تورکیا ڕایگەیاند، “سێیەم کەشتی گەڕانی یاسایی بەرەو دەریای ڕەش بەڕێ ده‌كه‌وێت، کە ئەنجامی بەڵێنیان بەدەستهێنا لە کاری هه‌ڵكۆڵین لە کێڵگەی سالجۆقلۆ-1 لە دەریای ڕەش.”

ده‌شڵێت، “له‌ کاری هەڵکۆڵین لە کێڵگەی تورکالی-1 لە دەریای ڕەشدا قوڵایی نزیكه‌ی 2600 مەتری پێگەشتووە و به‌رده‌وامیش ده‌بێت.”

ھەواڵی زیاتر