كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
به‌رهه‌م ساڵه‌ح، سه‌رۆككۆماری عێراق، له‌باره‌ی تێپه‌ڕاندنی یاسای قه‌رز له په‌رله‌مانی عێراق و برینی بودجه‌ی هه‌ر‌ێمی كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “ئه‌م یاسایه به‌بێ ڕه‌چاوکردنی سازانی نیشتمانی، به‌دیاریکراویش به‌بێ خواستی کورد په‌سه‌ندکرا و تێپه‌ڕێندرا، ئه‌مه‌ش پێشینه‌یه‌کی مه‌ترسیداره لە کاری سیاسی عیراقدا. دابینکردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له عیراق به‌بێ چاره‌سه‌ری مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم کارێکی ناته‌واوه، چونکه ئه‌وانیش هاوڵاتی عیراقن و مافه‌کانیان له ده‌ستووردا جێگیرکراوه. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا دووپاتی ده‌که‌ینه‌وه، پێویستە فه‌رمانبه‌ران و ته‌واوی هاوڵاتیان به‌دووربن له‌و ململانێی سیاسییه‌ی که وڵاتی به‌م ڕۆژه گه‌یاندووه.”
دەقی راگەیەندراوەكە:
راگەیەندراوی سەرۆکایەتی کۆماری عیراق سەبارەت بە پەسەندکردنی یاسای پڕکردنه‌وه‌ی کورتهێنانی دارایی
هەرچه‌نده یاسای پڕکردنه‌وه‌ی کورتهێنانی دارایی کارێکی پێویست بوو بۆ دابینکردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بۆ سێ مانگی داهاتوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا په‌نابردن بۆ قه‌رز چاره‌سه‌رێکی بەردەوام نییه. بۆیە جه‌خت له‌رێگه‌چاره‌یه‌کی بنه‌ڕه‌تی ده‌که‌ینه‌وه که رێگه له‌دووباربوونه‌وه‌ی قه‌یرانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بگرێت ، چونکه قەرزکردن به‌ته‌نها به‌س نییه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌م قه‌یرانه، به‌ڵکو پێویسته پشت به چاکسازیه‌کی گشتیر ببه‌سترێت بۆ چاره‌سه‌ری ریشه‌یی قه‌یرانه‌که‌و پارێزگاری له مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران وه‌کو ئه‌وله‌ویه‌تێکی بێچه‌ندوچوون.
به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌م یاسایه بێ ڕه‌چاوکردنی سازانی نیشتمانی، به‌دیاریکراویش به‌بێ خواستی کورد په‌سه‌ندکرا و تێپه‌ڕێندرا. ئه‌مه‌ش پێشینه‌یه‌کی مه‌ترسیداره لە کاری سیاسی عیراقدا. دابینکردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له عیراق به‌بێ چاره‌سه‌ری مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم کارێکی ناته‌واوه چونکه ئه‌وانیش هاوڵاتی عیراقن و مافه‌کانیان له‌ده‌ستوردا جێگیرکراوه. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا دوپاتی ده‌که‌ینه‌وه پێویستە فه‌رمانبه‌ران و ته‌واوی هاوڵاتیان به‌دووربن له‌و ململانێی سیاسیه‌ی که وڵاتی به‌م رۆژه گه‌یاندوه.
لێره‌شه‌وه ته‌ئکید له‌چاره‌سه‌رکردنی کێشه هه‌ڵواسراوه‌کانی نێوان حکومه‌تی فیدراڵ و هه‌رێم ده‌که‌ینه‌وه، به‌دیاریکراویش دۆسیه‌ی نه‌وت و رێکخستنه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌کی شه‌فاف و به‌گوێره‌ی ده‌ستوور که دادپه‌روه‌ری و مافی هاوڵاتیبوون بۆ هه‌موو عیراقیه‌کان ده‌سته‌به‌ر بکات.
ئه‌و هه‌لومه‌رجه هه‌ستیاره‌ی ئێستا وڵاته‌که‌مان به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، له‌هه‌موو لایه‌کمان ده‌خوازێت که یه‌کریزو هه‌ماهه‌نگ بین و دووربین له ووروژاندنی تایفی‌و نه‌ته‌وه‌په‌رستی، میلله‌ته‌که‌مان ده‌یه‌ها ساڵ نه‌هامه‌تی چه‌شت به‌ده‌ست ئه‌م جۆرە گوتار و سیاسه‌ته‌وه و نه‌بوونی حوکمڕانیه‌کی دروست دورکه‌وتنه‌وه له‌بنه‌مای هاوڵاتی بوون.
سەرۆكایەتی كۆماری عێراق
13/11/2020