هه‌ڵه‌بجه..سیستەمی بەرهەمهێنانی ئۆكسجین بۆ نەخۆشخانەی وەفا داده‌نرێت
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 13ی تشرینی دووه‌م، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە له‌په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویەتی، “له‌لایه‌ن دوو خێرخوازه‌وه سیستەمی ئۆكسجین بۆ نەخۆشخانەی وەفا دادەنرێت، كە لە سەعاتێكدا توانای بەرهەمهێنانی (30) مەتر سێجا ئۆكسجینی هەیەو دوای دانانی، نەخۆشخانەی وەفا پێویستی بە كڕینی ئۆكسجین نابێت و لەناو نەخۆشخانە ئۆكسجین بەرهەم دەهێندرێت.
كاوه عه‌لی، جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه، ئاشكراشی كردووه، سیسته‌مه‌كه له‌لایه‌ن هەریەكە لە (حاجی عابد هەورامی و ئاسۆی حاجی موحەمەد بامۆكی) دابین ده‌كرێت.