مووچەی دوو مانگ دابەشدەکرێت

مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، فەرمانی کردووە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو مووچە مانگەکانی 10 و 11 دابەشبکرێت و هەموو وەزارەتەکانیش لیستی مووچە ئامادە بکەن.

حەیدەر مەجید، وتەبێژی ئەمیندارێتی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، مستەفا کازمی فەرمانی بە هەموو وەزارەتەکان کردووە کە رۆژانی هەینی و شەممە دەوام بکەن بۆ ئەوەی لیستی مووچە ئامادە بکەن و بینێرن بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووریی.

  بەپێی رێککەوتنی پێشووی نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێ بەغدا تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ مانگانە 320 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت، بەڵام رۆژی پێنجشەممە لە پەرلەمانی عێراق یاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی پەسەندکرا کە ناردنی ئەو بڕەپارەیە راگیراوە.

ھەواڵی زیاتر