هاتووچۆی هه‌ولێر: گۆڕانكاری له گرێبه‌ستی كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلدا ده‌كرێت
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر، ڕاگەیەندراوێكی بلاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، “له‌كاتی ڕێكخستنی فۆڕمی گرێبه‌ستی كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل، ده‌بێت جگه له كڕیار، وێنه‌ی فرۆشیاریش له فۆڕمه‌كان بدرێت.”
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، “هه‌ر كه‌سێك ئۆتۆمبێل بفرۆشێت، ده‌بێت وێنه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ خۆی ببات به‌مه‌به‌ستی دانانی له گرێبه‌ستی فرۆشتنی ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا، به‌مه‌به‌ستی پاراستنی مافی كڕیار.”