ئێران 12 هێنده‌ی ئه‌و بڕه‌ی بۆی دیاریكراوه یۆرانیۆمی به‌رهه‌مهێناوه
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
ئاژانسی جيهانی وزەی ئەتۆم، ڕایگه‌یاند، “به‌ڵگه‌یان له‌سه‌ر بڕی به‌هه‌مهێنراوی یۆرانیۆم له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه ده‌سكه‌وتووه و بۆ ئه‌و مه‌به‌ستهش داوایان لە بەرپرسانی ئه‌و وڵاته کردووە، ڕوونکردنەوە له‌باره‌ی ئه‌و به‌ڵگانه‌وه بده‌ن.”
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 12ی تشرینی دووه‌م، ئاژانسی جیهانیی وزه‌ی ئه‌تۆم، ڕاپۆرتێكی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، “مانگی ئابی ئەمساڵ، ئێران بڕی 2 هەزار و 105 کيلۆگرام يۆرانيۆمی هه‌ڵگیراوی هەبووە، به‌ڵام دواتر مانگی تشرينی دووەمی ئەمساڵ زیادی كردووه بۆ 2 هەزار و 442 کيلۆگرام يۆرانيۆم.”
ئاژانسه‌كه، ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه، “زيادکردنی ئه‌و بڕه به‌هه‌مێنراوه‌ی يۆرانيۆم لەلایه‌ن ئێرانه‌وه، دوای کشانەوەی ئەمريکا بووه ساڵی 2018 لە ڕێککەوتنی ڤیه‌ننا.”
ساڵی 2015، ڕێککەوتنی ئەتۆمی لە شاری ڤييەنای پایته‌ختی نه‌مسا لەنێوان ئێران و پێنج ئەندامە هەميشەييەکەی نەتەوە يەکگرتووەکاندا واژۆکرا، كه به “ڕێككه‌وتنی وڵاتانی 1+5” ناسراوه، بەپێی ئه‌و ڕێککەوتنە ئێران دەتوانێت ته‌نها 202 کيلۆگرام یۆرانیۆمی هه‌ڵگیراوی هەبێت.