سۆران..فرۆشتنی دوو جۆر مۆبایل قەدەغە کران
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
شەماڵ بێواری، وتەبێژی پۆلیسی سۆران، ڕایگه‌یاند، “دوو جۆرە مۆبایل به فه‌رمانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، قه‌ده‌غه‌كراوه.”
ئاشكراشی كرد، “موبایله‌كان ئێڵ 8 ستارن و ماوەی 8 مانگە هاوردەی هەرێمی كوردستان کراون، له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌نگی پیاو ده‌گۆڕێت بۆ ئافره‌ت، بۆیه كرین و فرۆشتی قه‌ده‌غه‌كراوه.”
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “تائێستا هیچ کێشەیەکی کۆمەڵایەتی به‌و موبایلانه دروست نه‌بووه و هیچ هاوڵاتییه‌كیش سکاڵای تۆمار نەکردووه.”