داعش دزه ده‌كاته ناو توركیا و گروپێكیان ده‌ستگیركران
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
ئاژانسی هه‌واڵی ئەنادۆڵی تورکی بڵاویكرده‌وه، “ئەمڕۆ پێنجشەممە، 12ی تشرینی دووه‌م، ئاسایشی تورکیا 18 گومانلێکراوی داعشش لە باشوری توركیا ده‌ستگیر كردووه.”
ئاسایشی ناوچەیەكه‌ش ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت، “ئەو گومانلێکراوانە لەچوارچێوەی هەڵمەتێکی دژە تیرۆردا بووە، دوای وەرگرتنی زانیاری لەسەر چالاکی ڕێکخراوێکی تیرۆریستی.”
ئاشكراشی كردووه، “دژە تیرۆر توانیویانه دەست بەسەر دوو دەمانچە و دوو بیکەیسیدا بگرن، لەگەڵ چەند ئاڵا و دروشمێکی داعش.”
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، “گومانلێکراوەکان گوازراونەتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە.”