کوردستان

قۆناخێکی دیکەی دابەشکردنی زەوی لە هەولێر دەستپێدەکات

19-11-2026
قۆناخێکی دیکەی دابەشکردنی زەوی لە هەولێر دەستپێدەکات
قەبارەی نووسین:
A A 21px

سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی لە سنووری سێ شارەوانی تەواو دەکات و بڕیارە هەفتەی داهاتوو بە شێوەی تیروپشک بەسەر هەزاران فەرمانبەردا دابەش بکرێت، کە زۆربەیان کەوتوونەتە سەر رێگەی نێوان هەولێر - دهۆک.

کارزان هادی، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر ڕایگەیاند: هەوڵەکانیان چڕکردووەتەوە بۆ ئەوەی لە هەفتەی داهاتوودا قۆناخێکی دیکەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران رابگەیەنن و ئێستا ئامادەکارییەکان لە قۆناخی کۆتاییدان.

هەروەها دەڵێت، پرۆسەکە بە شێوەی تیروپشک بەڕێوەدەچێت و زەوییەکان لە شوێنێکی گونجاوی شارن و زیاتر کەوتوونەتە سەر رێگەی نێوان هەولێر - دهۆک.

بەگوێرەی ئامارەکانی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر، ناوی 83 هەزار فەرمانبەر بۆ وەرگرتنی زەوی گەڕاوەتەوە و تاوەکو ئێستا لە چوارچێوەی هەشت قۆناخدا، زیاتر لە 50 هەزار پارچە زەوی دابەشکراون و هەوڵیش دەدرێت تاوەکو سەری ساڵ پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا کۆتایی بێت.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا پرۆسەی دابەشکردنی زەوی لە سنووری شارەوانییەکانی کەورگۆسک، دارەشەکران، شەمامک و کۆیەش دەستپێبکات.