لە ئاییندەیەكی نزیكدا، نەخۆشخانەیەكی 100 قەرەوێڵەیی بەشێوازێکی پێشكەوتوو و سەردەمیانە بۆ تووشبووانی تالاسیمیا لە شاری هەولێر دروست دەکرێت.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، لە ئایندەیەکی نزیکدا کارکردن لە دروستکردنی نەخۆشخانەکە دەستپێدەکات و دەخرێتە خزمەتی تووشبووانی تالاسیمیا. هەروەها هەموو ئاسانکارییەک پێشکەش بە پڕۆژە مرۆیی و تەندروستییەكان دەكەین، ئامانجمان سووککردنی ئازاری نەخۆشانی تالاسیمیا و پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاریی پزیشکیە بۆیان.
نەخۆشخانەکە دەکەوێتە گەڕەکی باغلومنارە و زەوییەکی بە ڕووبەری 20 هەزار مەتر دووجا بۆ تەرخانکراوە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر، ڕێکارەکانی بۆ ئامادەكردنی دیزاینی كۆتایی نەخۆشخانەكە دەستپێکردووە.
لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە سێ هەزار و 600 تووشبووی تالاسیمیا تۆمارکراون کە لە هەولێر ژمارەیان زیاترە لە هەزار و 190 کەس دەبێت.