دوای تەوابوونی وردبینی و ڕێکارەکانی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران، ئەمڕۆ لە دهۆک قۆناغێکی دیکەی دابەشکردنی زەوی دەستپێدەکات، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی دهۆک دەڵێت، کێشەکانی بەردەم نەبوونی زەویی پێویست بۆ فەرمانبەران چارەسەرکراون و پڕۆسەکە دەستپێدەکات.
ئەمڕۆ بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی دهۆک ڕایگەیاند: ئەمڕۆ هەزار و 700 پارچە زەوی لە سنووری شارەوانییەکانی ڕۆڤیا، فایدییە و کۆرا دابەش دەکرێت، بە ئەگەری زۆرەوە هەزار و 300 پارچە زەوی دیکەش لە هەفتەی داهاتوو دوای تەواوبوونی پڕۆسەی وردبینی لە ناوەکان دابەش دەکرێن.
دەشڵێت: لە سنووری شارەوانیی سێمێل و بجیل کێشەی نەبوونی زەوی هەبوو، بەڵام کێشەکە چارەسەر کرا و لە 10 ڕۆژی داهاتوودا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەران دەبەش دەکرێت.
تاوەکوو ئێستا 20 هەزار و 635 پارچە زەوی لە 40 ناوچەی سنووری شارەوانییەکانی دهۆک، بەسەر فەرمانبەران دابەش کراوە. بەم نزیکانە ڕێکارەکانی گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ ئەو شوێنانە دەستپێدەکات.
-