کوردستان

مەسعود پزیشکیان: هەر کات دەچینە سەر مێزی دانوستان، ئەمریکا هێرشمان دەکاتە سەر

06-10-2026
مەسعود پزیشکیان: هەر کات دەچینە سەر مێزی دانوستان، ئەمریکا هێرشمان دەکاتە سەر
قەبارەی نووسین:
A A 21px

دۆناڵد ترەمپ و مەسعود پزیشکیان لێدوانی دژبەیەک دەدەن و سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت "ئامادەی دانوستانی ڕاستەوخۆین" لە بەرانبەردا پزیشکیان دانوستان ڕەتدەکاتەوە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکیدا دەڵێت "ئەمریکا ئامادەی دانوستانی ڕاستەوخۆیە لەگەڵ ئێران، بەڵام مەترسی هێرشکردنە سەر وڵاتانی ناوچەکەش لە لایەن ئێرانەوە چاوەڕوانکراوە"

مەسعود پزیشکیا، سەرۆککۆماری ئێران دەڵێت "کێشەی سەرەکییان لەگەڵ ئەمریکا ئەوەیە کە هەرکاتێک دەچنە سەر مێزی دانوستان، دەستبەجێ جەنگیان بەسەردا دەسەپێنرێت.

دەشڵێت "تاوەکو ئێستا سێ جار دوای گفتوگۆ هێرشیان کراوەتە سەر، ئەمەش ئەوە دەسەلمێنێت کە ئەوان بە دوای دانوستانەوە نین، بەڵکو ئامانجیان رووخاندنی سیستەمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە"

لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێرانیش پزیشکیان جەخت لەوە دەکاتەوە "تاران بەردەوام نییەتباشی و راستگۆیی خۆی سەلماندووە و زۆرترین چاودێریی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی لەسەر وڵاتەکەی بووە، بەڵام کێشەکە ئەوەیە هەرکاتێک پشکنەرەکان هاتوونەتە ئێران، ناوەندە ئەتۆمییەکان و زاناکانمان دەستنیشان کراون و دواتر ئەو ناوەندانە بۆردومان کراون یان زاناکانمان تیرۆر کراون"