کوردستان

دابەشکردنی ئاوی پاک لە هەولێر ئاسایی دەبێتەوە

09-11-2026
دابەشکردنی ئاوی پاک لە هەولێر ئاسایی دەبێتەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

وێستگەکانی پاڵاوتن و دابینکردنی ئاوی خواردنەوە بۆ هەولێر بەکارخرانەوە. بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێریش دەڵێت، پرۆسەی پاڵاوتن دەستیپێکردەوە و تا سبەی ڕەوشی دابەشکردنی ئاو بە تەواوی ئاسایی دەبێتەوە.

بەهۆی بارانی بەخووڕی چەند ڕۆژی ڕابردوو ئاستی ئاوی ڕووبارەکان لێڵ بوو، بەمەش پرۆسەی پاڵاوتنی ئاو لە پڕۆژەکانی (ئیفراز 1،2،3) لەگەڵ پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر وەستا.

ڕابەر حوسێن، بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر لەم بارەیەوە ڕایگەیاند: لە کاتژمێر یەکی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممەوە، پڕۆسەی پاڵاوتن لە وێستگەکانی ئیفراز دەستیان پێکردەوە و ئاو پەمپ کرا بۆ ناو بۆرییەکان.

-
دەشلیت لە پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر، بەیانیی ئەمڕۆ پرۆسەی بەرهەمهێنان لەو وێستگەیە دەستیپێکردەوە و ئاو پەمپ کراوە بۆ ناو بۆرییەکان تا سبەی ڕەوشی دابەشکردنی ئاو بە تەواوی ئاسایی دەبێتەوە.

لەبارەی پڕۆژی ئاوی قوشتەپە، ڕێزان سەعدی، بەڕێوەبەری ئاوی دەورووبەری هەولێر دەڵێت: دوای دابەزینی ڕادەی لێڵی NTU لە زێی بچووک، پرۆسەی پاڵاوتن و دابەشکردنی ئاو دەستیپێکردەوە و هیچ گرفتێکی نەما. هاوکات دابەشکردنی ئاو لە پڕۆژەی ئاوی قەندیلیش کێشەی نەماوە.