ئەمڕۆ شاندێکی هەرێمی کوردستان کە پێکهاتبوو لە بەڕێوەبەری بەشی بودجە، بەڕێوەبەری بەشی ژمێرکاری، راوێژکاری وەزارەتی دارایی و چەند شارەزایەکی بواری بودجە لەبارەی پرسی بودجە لەگەڵ حکوومەتی عێراق کۆبوونەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان: کۆبوونەوەی ئەمڕۆی شاندی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق بە شێوەیەکی ئەرێنی بەڕێوەچوو.
داواکارییەکانی شاندی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بۆ بودجەی ساڵی 2027ی عێراق، بابەتەکانی دامەزراندن و پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی لەخۆگرتبوو؛ هەموو ئەو داواکارییانەش رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کراون.
رەشنووسی داواکارییەکانی هەرێم بۆ بودجەی ساڵی 2027 پێشکەش کرا. هەروەها تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی عێراق تێگەیشتنێکی باشیان بۆ رەشنووسەکە هەبووە.
"تاوەکو ئێستا هیچ وەڵامێکی فەرمی سەبارەت بە داواکارییەکان نەدراوەتەوە، بەڵام چاوەڕێ دەکرێت فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق لە سەفەری واشنتن بگەڕێتەوە تاوەکو رەزامەندی لەسەر داواکارییەکانی هەرێمی کوردستان بدات و دواتر رێککەوتنی لەسەر بکرێت."