کوردستان

ئەمڕۆ بڕیار لەسەر کردنەوەی مزگەوتەکان دەدرێت

21-07-2020
ئەمڕۆ بڕیار لەسەر کردنەوەی مزگەوتەکان دەدرێت
قەبارەی نووسین:
A A 21px

لێژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و چەند بڕیارێکی نوێ دەردەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە 21ی تەمووز، لێژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بەئامادەبوونی وەزیرانی ناوخۆ و تەندروستی، هەر چوار پارێزگار و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکان کۆدەبێتەوە.

د.محەممەد قادر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی باڵکێشی رووداوی راگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار لەسەر چەند میکانیزمێکی نوێ دەدرێت "کردنەوەی هاتوچۆی نێوان پارێزگاکان، بڕیاردان لەسەر رێکارەکانی رۆژانی جەژنی قوربان، کردنەوەی مزگەوت و شوێنە گشتییەکان".