کوردستان

ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی سەردانی تیمەکەیان بۆ لای قوباد تاڵەبانی کۆدەبێتەوە

26-04-2023
ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی سەردانی تیمەکەیان بۆ لای قوباد تاڵەبانی کۆدەبێتەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕێکەوتی 26ـی نیسانی 2023، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، کۆبوونەوەی ئاساییی خۆی دەکات.

لە کۆبوونەوەکەدا چەند تەوەرەیەک باسیان لێوە دەکرێت و گەنگەشە دەکرێن؛ تەوەرەی یەکەمیان تایبەتە بە خستنەڕووی بەرەنجامی سەردانی تیمی ئەنجومەنی وەزیران بۆ لای جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران.

لە تەوەرەی دووەمدا پڕۆسەی وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵی جوتیاران لە لایەن وەزارەتی بازرگانیی عێراقەوە دەخرێتە ڕوو.

بڕگەی سێیەم و کۆتایی تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی پرۆژەیاسای بەرکارکردن و هەموارکردنی یاسای ڕێکخستنی کاری دڵنیاییی عێراق.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

26ـی نیسانی 2023