کوردستان

تێچووی دەرکردنی پاسەپۆرت کرایە 101 هەزار دینار

15-10-2026
تێچووی دەرکردنی پاسەپۆرت کرایە 101 هەزار دینار
قەبارەی نووسین:
A A 21px

وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی فیدراڵیی عێراق بڕیاریدا، تێچووی پاسپۆرت لە 91 هەزار دینارەوە بۆ 101 هەزار دینار زیاد دەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی لەم بارەیەوە دەڵێت: هۆکاری ئەم گۆڕانکارییە بۆ کاریگەریی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار لە بەرامبەر دیناری عێراقی دەگەڕێنێتەوە. بەگوێرەی رێککەوتنی نێوان وەزارەتی ناوخۆ و کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەت کە هاوبەشیی ئەم پرۆسەیە دەکات، بڕی 50 دۆلار بۆ کۆمپانیاکە و 25 هەزار دینار بۆ حکوومەت تەرخان کراوە.

بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لە بازاڕەکاندا بووەتە هۆی ئەوەی تێچووی گشتیی دەرکردنی پاسپۆرت بە بڕی 10 هەزار دینار زیاد بکات. ئەم رێکارە نوێیە بارگرانییەکی دارایی دیکەی بۆ هاووڵاتیان دروست کردووە و ئەم بڕیارەش لەمڕۆوە لە سەرجەم ناوەندەکانی پاسپۆرتدا جێبەجێ دەکرێت.