کوردستان

رۆژی دووشەممە لە زۆربەی ناوچەکان باران دەبارێت

23-04-2023
رۆژی دووشەممە لە زۆربەی ناوچەکان باران دەبارێت
قەبارەی نووسین:
A A 21px

رۆژی یەکشەممە 23ـی نیسانی 2023، کەشناسیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، سبەی لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان باران دەبارێت.

ئەمرۆ کەشناسی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بارانبارین لەدوای نیوەڕۆدا دەبێت و هەندێک جار بەشێوەی لێزمەباران دەبێت. شەویش شەپۆلەکە کۆتایی دێت.

راشیگەیاند کاریگەریی شەپۆلەکە لەسەر هەولێر، دەوروبەری سلێمانی، دەڤەری بادینان و سۆران دەبێت.