کوردستان

وریا غەفووری لە لایەن ئێرانەوە دەستگیرکرا

24-11-2022
وریا غەفووری لە لایەن ئێرانەوە دەستگیرکرا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

یاریزانی بەناوبانگی کورد و کاپتنی پێشووی تیپی ئیستقلال و ئەندامی پێشووی تیپی هەڵبژاردەی ئێران و یاریزانی ئێستای تیپی فولاد (پۆڵاین)ی خوزستان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیر کرا.

وریا غەفووری بەوە تۆمەتبارکراوە کە دوای شکستی هەڵبژاردەی ئێران، سووکایەتی بە ڕژێمی ئێران کردووە.

وریا غەفووری کوردە و خەڵکی شاری سنەیە و یاریزانێکی دیار و بەناوبانگە و کوردێکی بەهەڵوێستە، ئەمڕۆ پێنچشەممە 24-11-2022 بەو تۆمەتانە دەستگیر کرا.