کوردستان

ڕانیە.. تەرمی ئافرەتێک دۆزرایەوە کە دوای سووتاندن خرابووە ژێر خۆڵ

23-11-2022
ڕانیە.. تەرمی ئافرەتێک دۆزرایەوە کە دوای سووتاندن خرابووە ژێر خۆڵ
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئێوارەی ئەمڕۆ لە لایەن هێزەکانی پۆلیسی لە ڕانیە نزیک بەنداوی دووکان تەرمێک بەسوتاوی  دۆزرایەوە کە خرابووە ژێر گڵ دوای دەرهێنانەوەی گواسترایەوە بۆ پزیشکی دادوەری ڕانیە.

بەگوێرەی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان پێدەچێت تەرمەکە لە ڕەگەزی مێ بێت. بۆ مەبەستی زانینی هۆکاری ڕاستەقینەی ڕوداوەکە مەلەفی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخرا و وە بۆ زانینی هۆکاری ڕاستەقینەی مردنەکەی تەرمەکە بەڕێکرا بۆ پزیشکی دادوەری سلێمانی. بۆ ئەو مەبەستە لێکۆڵینەوە بەردەوامە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین

ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان