نێردهی تایبهتی سكرتێری گشتی نهتهوهیهكگرتووهكان له عێراق، لهبارهی هێرشهكانی ئێرانهوه، له پهیامێكدا رایگەیاند، هێرشە بەردەوامەکانی ئێران جێگەی قبوڵکردن نییه.
جینین هێنس پلاسخارت، نێردهی تایبهتی سكرتێری گشتی نهتهوهیهكگرتووهكان له عێراق رایگەیاند: "بەداخەوە تەنیا دەتوانین گوتەکانمان دووبارە بکەینەوە".
راشیگەیاند: "هێرشە بەردەوامەکانی ئێران جێگەی قبوڵکردن نییە، پێویستە عێراق بوار بە هەڕەشەی دیكه نەدات".
پلاسخارت وتی: "هێزی عێراق له یەکڕیزی ناوخۆییەوە دەستپێدەکات".
بەرەبەیانی دوێنێ، كۆماری ئیسلامی ئێران لە رێگەی درۆن و مووشەک، چەند کەمپێکی نیشتەجێبوون و بارەگای حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە هەرێمی کوردستان کردە ئامانج.
بەگوێرەی دوایین ئامار لە ئەنجامی هێرشەکەی ئێران پێشمەرگەیەکی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بەناوی (بەهزاد) شەهیدبووە.