کوردستان

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە بەرپرسی نووسینگەی پەیوەندییەکانی یەکێتیی ئەوروپا لە ھەرێمی کوردستان دەکات 

08-02-2022
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە بەرپرسی نووسینگەی پەیوەندییەکانی یەکێتیی ئەوروپا لە ھەرێمی کوردستان دەکات 
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئەمڕۆ سێشەممە 8ـی شوباتی 2022 لە سەلاحەددین، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازیی لە خاتوو ماریێ پارێت، بەرپرسی نووسینگەی پەیوەندییەکانی یەکێتیی ئەوروپا لە ھەرێمی کوردستان کرد.

لە دیدارەکەدا دوایین پێشھاتەکانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق و ھەنگاوە دەستوورییەکانی پێکھێنانی حکوومەتی تازەی عێراق تاوتوو کران.
ھەر لەو کۆبوونەوەیەدا بیروڕا لەبارەی رێگەچارەکان بۆ تێپەڕاندنی کۆسپ و تەگەرە و تەحەددیاتی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی عێراق ئاڵوگۆڕ کران.