کوردستان

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و هومەما حەموودی

05-02-2022
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و هومەما حەموودی
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئەمڕۆ شەممە 5ـی شوباتی 2022 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە هومام حه‌موودی سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.

لە دیدارەكەدا دوایین پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق تاوتوێ كرا و ڕۆشنایی خرایە سەر هەنگاوە دەستوورییەكانی دوای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.

هەر لەو دیدارەدا وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندییە مێژووییەكانی نێوان پێكهاتەكانی عێراق جەخت لە نزیكبوونەوە و هەماهەنگی و بەردەوامیی پەیوەندیی نێوان لایەنە سیاسییەكان كرایەوە ئەوەیش لەپێناو تێپەڕاندنی تەحەددیات و پێشخستنی پڕۆسەی سیاسیی عێراق.