کوردستان

ئایا لاهور جەنگی و بافڵ تاڵەبانی کۆبوونەتەوە؟

01-02-2022
ئایا لاهور جەنگی و بافڵ تاڵەبانی کۆبوونەتەوە؟
قەبارەی نووسین:
A A 21px

لە چەند ڕۆژی ڕابردوو، هەواڵی کۆبوونەوەی لاهور جەنگی، هاوسەرۆکی دەرکراوی یەکێتی و بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی لە ڕاگەیاندنەکان بڵاوبووەوە، بەڵام ئەو کۆبوونەوە نەکراوە.
باڵکێش زانیویەتی، لە ڕۆژانی ڕابردوودا هیچ کۆبوونەوەیەک لەنێوان لاهور جەنگی و بافڵ تاڵەبانیدا نەکراوە و گەڕانەوەی ئاڵا تاڵەبانیش بۆ ناو شاندێکی یەکێتی، لەسەر داوای بەرهەم ساڵح بووە.


لەمانگی تەموزی رابردووەوە، كێشەكانی نێوان لاهور شێخ جەنگی‌و بافڵ تاڵەبانی تەقینەوە، كە هەردووكیان هاوسەرۆكی یەكێتی نیشمانی بوون‌و بەو هۆیەشەوە لاهور شێخ جەنگی‌و چەند ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی لە بڕیاری بافڵ تاڵەبانی دەركران.

باڵکێش ئەوەشی زانیوە، کە بەرھەم ساڵح، ھەوڵێکی زۆری داوە بۆ ئەوەی کۆببنەوە، بەڵام سەرکەوتوو نەبووە.