کوردستان

شەپۆلێکی بەفر و باران ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

01-02-2022
شەپۆلێکی بەفر و باران ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

شارەزای كەشناسی دەڵێت، بەپێی پێشبینییەكان هەرێمی كوردستان و وڵاتانی ناوچەكە دەكەوێتە ژێر كاریگەری دابەزینی سێ بارستەهەوای ساردی جەمسەری و بەفر و باران بارین ماوەی هەفتەیەك دەخایەنێت.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی له‌لاپەڕەی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك بڵاویكردووەتەوە، پێشبینی دەكەن لە ماوەی رۆژانی 4ی 2 بۆ 11ی 2ی 2022 هەرێمی كوردستان و وڵاتانی ناوچەكە بكەوێتە ژێر كاریگەری دابەزینی سێ سیستەمە بارستە هەوای ساردی جەمسەری باكور.

دەشڵێت، ''بەشێوەی نزمە پاڵەپەستۆی یەك لەدوای یەك كاریگەریەكانی نزمدەبێتەوە بۆ سەر ناوچەكانمان بە شەپۆلی بەفر و بارانبارین.''

ئاماژه‌ی بەوەشکرد، ''بارینی بەفرێكی زۆر لەناوچە شاخاویەكان و نزمبوونەوەی بەرچاوی پلەكانی گەرما كاریگەری لەسەر كەشی ناوچەكە دەبێت.''