کوردستان

ئاگادارییەک لە بەرێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی 

30-01-2022
ئاگادارییەک لە بەرێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی 
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بەرێوەبەرایەتی ھاتووچۆی سلێمانی ئاگاداری ئەو بەرێزانە دەکات کە میوە وھەرجۆرە خۆراک و کاڵایەک دەفرۆشن وبەئۆتومبیلەکانیان قەراغی شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمودیان بەربەست کردووە، خۆیان بەدوور بگرن لەم سەرپێچییە وە پێویستە ھەمووان بزانن کە شەقامەکان موڵکی گشتین وبۆ کەس نیە بۆ بەرژەوەندی خۆی قۆرخی بکات.

لەسبەینێوە ھەر جۆرە سوارڕەوێک بۆ ئەم مەبەستە بەدی بکرێت دەستی بەسەرا دەگیرێت وڕەوانەی گەراجی دەست بەسەرداگرتنی ھاتووچۆی سلێمانی دەکرێت ورێکاری یاسایی بەرامبەر بەخاوەنی وەردەگیرێت.

راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی