کوردستان

بەرپرسێکی پەکەکە لە سلێمانی تیرۆر کرا

17-09-2021
بەرپرسێکی پەکەکە لە سلێمانی تیرۆر کرا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

میدیاکانی نزیک لە پەکەکە بڵاویان کردەوە، بەرپرسێکی باڵای کۆمیتەی شەهیدانی پەکەکە لە سلێمانی تیرۆر کراوە.

باس لەوە کراوە کە ئەو کوژراوە ناوی "یاسین بولوت"ەو ناسراوە بە "شوکری سەرحەد" و بەهۆی کێشەیەکی تەندروستی سەردانی شاری سلێمانی کردبوو.

بە گوێرەی زانیارییەکان شوکری سەرحەد لە ساڵی 1987وە پەیوەندی بە پەکەکەوە کردووە و ماوەی 11 ساڵ لە تورکیا زیندانی کراوە. ماوەی 15 ساڵیش بوو بەرپرسی کۆمیتەی شەهیدانی پەکەکە بوو.

ماوەی 15 ساڵە ئەندامی کۆمیتەی شەهیدانی پەکەکەیە لە هەرێمی کوردستان.