کوردستان

وردەکاری شەڕەکەی شەوی ڕابردووی قەزای خەبات

16-09-2021
وردەکاری شەڕەکەی شەوی ڕابردووی قەزای خەبات
قەبارەی نووسین:
A A 21px

درەنگانی شەوی ڕابردوو لە قەزای خەبات، شەڕ لە نێوان دوو بنەماڵەدا ڕویدا و هەرچەندە بە چەک تەقەکرا، بەڵام هیچ قوربانیەک نییە.

سەرچاوەیەک لە هێزە ئەمنیەکانەوە بە باڵکێشی ڕاگەیاند، شەڕەکە درێژکراوەی هەمان ئەو شەڕە بووە کە ڕۆژی شەمەی ڕابردوو لە نێوان دوو بنەماڵەدا ڕوویدا و بەهۆیەوە چوار کەس کوژران کە دوو کوڕ و باوکێکیان تێدابوو.

لە شەڕەکەی شەوی ڕابردوودا شەڕکەرەکان تەقەی هەواییان کردووە و هیچ قوربانییەک نەبووە. ئێستاش هێزێکی ئەمنی زۆر چووەتە شوێنەکە و کۆنتڕۆڵیان کردووە.