كاروان كه‌لاری/ باڵكێش سێ ڕۆژه ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردن و به‌رپرسی ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌ڕینی هاوپه‌یمانیی نیشتیمانیی بێسه‌روشوێنه و تائێستا چاره‌نووسی نادیاره و وته‌بێژی پۆلیسی ڕانیه‌ش ده‌ڵێت، "هیچ زانیارییه‌كمان مان نییه و تائێستا خێزانه‌كه‌ی و حیزبه‌كه‌ی سكاڵایان تۆمار نه‌كردووه." له كاتژمێر9ی سه‌رله‌به‌یانی 15ی مانگه‌وه، محه‌مه‌د عەوڵا ڕەسوڵ (مامۆستا محه‌مه‌د گرتكی)، ئەندامی ئەنجومەنی جێبەجێكردن و بەرپرسی دەڤەری ڕاپەڕینی هاوپەیمانیی نیشتمانیی، به ئۆتۆمبێله تایبه‌ته‌كه‌ی خۆی له ماڵ ده‌رچووه و تائێستا چاره‌نووسی نادیاره. باوه‌ڕ محه‌مه‌د گرتكی، كوڕی ناوبراو به تۆڕی میدیایی باڵكێشی وت: "له كاتژمێر9 ی سه‌رله‌به‌یانی 15ی مانگه‌وه باوكم به ئۆتۆمبێله‌كه‌ی خۆی له‌ماڵ چووه‌ته ده‌ره‌وه و تاوه‌كو بازگه‌ی لە كۆتا بازگەی ئاسایشی زوركان لە ناوچەی سەنگەسەر بەرەو قەندیل پەڕیوەتەوە و لەوكاتەوە تائێستا، هیچ سۆراغێكی نییه." تۆڕی میدیایی باڵكێش به‌دواداچوونی كرد و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش په‌یوه‌ندی به ئارام قادر، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتیمانییه‌وه كرد، به‌ڵام به هۆكاری ئه‌وه‌ی له "كۆبوونه‌وه‌دایه"، هیچ لێدوانێكی له‌وباره‌یه‌وه نه‌دا." بۆ به‌دواداچوونی زیاتر باڵكێش په‌یوه‌ندی به ڕائید شۆڕش، وته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ڕانیه‌وه كرد، وتی: "تائێستا خانه‌واده‌ی مامۆستا محه‌مه‌د گرتكی و هاوپه‌یمانیی نیشتیمانیی سكاڵایان له پۆلیس تۆمار نه‌كردووه، ئێمه‌ش هیچ زانیاری و سه‌ره‌داوێكمان له‌باره‌ی بێسه‌روشوێن بوونیه‌وه نییه، چونكه پۆلیس به‌رمه‌بنای سكاڵا به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه ده‌كات." پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه، هاوپه‌یمانیی نیشتیمانیی ڕاگه‌یه‌ندراوێكیان بڵاوكرده‌ووه‌ته‌وه و ڕایانگه‌یاندووه، "ھاوپەیمانیی نیشتیمانیی پەیوەندی دۆستانەی لەگەڵ تێكڕای لایەنە سیاسیەكاندا ھەیە و بەردەوام لە ھەماھەنگیدا بووە بۆ پاراستنی سەقامگیریی ھەرێمی كوردستان." ده‌شڵێن، "مامۆستا محه‌مه‌د گرتكی، كەسایەتییەكی سەنگین و ناسراوی ناوچەكەیە و ڕۆڵی گرنگیشی له ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی هه‌بووه، پەیوەندیی باشی سیاسیشی لە ناوچەكەدا هه‌یه و ھەمیشە بە تەنگ ئاشتی و ئاشتەوایی خەڵكی ناوچەكەوە بووە، بۆیه هیوادارین بەزووترین كات هەواڵی سەلامەتی ئەو بەرپرسەمان بەدەست بگات و بگەڕێتەوە سەركار و ناو خێزان و كەس و كار و دۆستان و هاودیدانی، لەگەڵ سوپاس و پێزانینمان بۆ هەموو ئەو دەزگا و لایەنانەی هاوكارمان بوون لەم بارەیەوە."
بەڕیتانیا دەڵێت بە توندی سەرکۆنەی هێرشی سەر لقی پارتی لە بەغدا دەکەین. لە راگەیەنراوێکدا کە لە تویتەر بڵاویانکردووەتەوە باڵیۆزخانەی بەریتانیا داوای لێپێچینەوە لەو کەسانە دەکات کە هەڵیانکوتاوەتە سەر لقی پارتی لە بەغدا. دەقی تویتەکە "بەریتانیا بە توندی ئیدانەی هێرشی دوێنێ سەر ئۆفیسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا دەکات. چارەسەرکردنی جیاوازییەکان لە رێگەی دیالۆگ نەک توندوتیژی بنەمای سەرەکی پرۆسەی دیموکراسی سەرکەوتووە. بەریتانیا پێشوازی لە هەنگاوی لێپێچینەوە لەوانە دەکات کە بەرپرسن لەم کارە"
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش كاتژمێر 4:8 خوله‌كی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، دوو كۆپته‌ری سه‌ربازیی به نزمی به‌سه‌ر ئاسمانی كه‌لاردا تێپه‌ڕین، به‌هۆی كردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانیانه‌وه ترس و دڵه‌ڕاوكێ لای هاوڵاتیانی كه‌لار دروست بووه. تۆڕی میدیایی باڵكێش بۆ ئاشكراكردنی ناسنامه‌ی كۆپته‌ره‌كان و ڕه‌واندنه‌وه‌ی ترس و دڵه‌ڕاوكێی هاوڵاتیانی كه‌لاره‌وه په‌یوه‌ندی به سه‌ردار مه‌حمود مراد عه‌لی، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی كه‌لاره‌وه كرد، وتی: "ئێمه‌ش وه‌كو هاوڵاتیان ئاگامان له‌و كۆپته‌رانه بووه كه به‌سه‌ر ئاسمانی كه‌لاردا تێپه‌ڕیون، نازانین كێن و سه‌ربه كوێن و له‌كوێوه هاتوون." له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا ئه‌و كۆپته‌رانه هیچ چالاكییه‌كیان له ناوچه‌كه‌دا ئه‌نجام نه‌داوه، وتی: "نه‌خێر ئه‌و كۆپته‌رانه له كه‌لار نه‌بوون و هیچ چالاكییه‌كیان ئه‌نجام نه‌داوه، ڕه‌نگه له‌جێگای تره‌وه هاتبن و به‌سه‌ر كه‌لاردا تێپه‌ڕیبن." كاتژمێر 4:8 خوله‌كی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 18ی ئۆكتۆبه‌ر، دوو كۆپته‌ری سه‌ربازی به نزمی به‌سه‌ر ئاسمانی كه‌لاردا تێپه‌ڕین، به‌هۆی كردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانیانه‌وه ترس و دڵه‌ڕاوكێ لای هاوڵاتیانی كه‌لار دروست بوو.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش له كاتژمێر 8ی سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 18ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه، تاوه‌كو 12ی نیوه‌ڕۆ، نرخی 100 دۆلاری ئه‌مریكی به‌رامبه‌ر به 125 هه‌زار و 500 دیناری عێراقی بوو، به‌ڵام له‌ئێستادا نرخی 100 دۆلاری ئه‌مریكی به‌رامبه‌ر به 124 هه‌زار و 850 دیناری عێراقییه. ئه‌مه‌ش دوایی ئه‌وه دێت، كه سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ بانكی ناوه‌ندی عێراق ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، "نرخی دیناری عێراقی به‌و شێوه‌یه دانابه‌زێت، كه وه‌كو هه‌ندێك خه‌ڵك به‌بێ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئێمه‌بن، پێشبینی ده‌كه‌ن."
مەسعود حەسەن/ باڵکێش جیانلویجی بوفۆن گۆڵپارێزی یانەی یوڤێنتووس دوای ئەوەی دوێنێ بەشداری لە یاری یانەكەی كرد بەرامبەر یانەی كرۆتۆنی ژمارەی پێوانەیی لە مێژووی خولی ئیتاڵیا تۆمار كرد. بوفۆن ژمارەی یارییەكانی لە سێریا ئەی گەیاندە 650 یاری و هیچ یاریزانێكی تر نەیتوانیوە بەم ژمارەیە بگات. لە پێكهاتەی یانەی یوڤێنتووس لە یارییەكەی دوێنێ شەو حەوت یاریزان هەبوون لەو كاتەی بوفۆن لە ساڵی 1995 دەستی بە یاریكرد هیچیان لەدایك نەبووبوون.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان ڕایگه‌یاند، "مینحەی ئەو زیندانییە سیاسییانەی كە مووچەی تریان نییە، بەردەوام دەبێت." عەبدوڵا حاجی مەحمود، وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ده‌ڵێت، "بە لەبەرچاوگرتنی بژێوی ژیان و گوزەرانی زیندانیانی سیاسی ئەوانەی تەنها لە (مینحەی زیندانیانی سیاسی) سوودمەندن و مووچەی تریان نییە و سوودمەند نین لە داهات و گەنجینەی حكومەت، مینحەكانیان بەردەوام دەبێت. وه‌زیری شه‌هیدان ئاماژەی بەوەشكردووە، "بەپێی فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، خەرجكردنی مینحەی زیندانیانی سیاسی دوای ماوەی 10 ساڵ، ئەوانەیان كە هیچ مووچەیەكی تریان نییە، بەردەوام دەبێت، به‌مه‌رجێك پێداچوونه‌وه بە لیستی ناوەكان بكرێت و پشتڕاستی شایستەبوونیان بكرێتەوە."
مەسعود حەسەن/ باڵکێش فێدێریكۆ كییزا لەیەكەم یاریدا بەدرێسی یانەی یوڤێنتووس كارتی سووری وەرگرت، لەو یارییەی یانەی خانمە پیرەكە بەگۆڵێك لەگەڵ یانەی كرۆتۆنی یەكسان بوو، لە گەڕی چوارەمی سێریا ئەی. كییزا لەم وەرزە لە یانەی فیۆرنتیناوە رووی كردووەتە یانەی یوڤێنتووس، لە یارییەكە راستەوخۆ كارتی سووری وەرگرت, دوای ئەوەی لە خولەكی 60 بەتوندی لە چیگارینی یاریزانی یانەی كرۆتۆنی دا.مەسعود حەسەن
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش نەقیب سەركەوت ئەحمەد، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی به تۆڕی میدیایی باڵكێشی ڕاگه‌یاند، "ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه، 18ی ئۆكتۆبه‌ر، مەلا هەڵۆ حه‌مه ڕه‌شید، لەلایەن بنكەی پۆلیسی بەختیارییەوە ڕاگیراوه، هۆكاری ڕاگرتنه‌كه‌شی له‌سه‌ر سكاڵایه‌كی پەیمانگای هونەرەجوانەكانی سلێمانییە، كە له‌ڕێگه‌ی داواكاری گشتییه‌وه جووڵاندوویانه، بۆیه ئەمڕۆ دادوەری لێكۆڵێنه‌وه بەپێی (433) لەیاسای سزادانی عێراقی بەتۆمەتی ناوزڕاندن ڕایگرتووه." مەلا هەڵۆ حەمە ڕەشید، یەكێكه له‌و مامۆستا ئاینییه ناسراوانه‌ی شاری سلێمانی، ساڵی رابردوو به‌هۆی هێرشی توندی كرده‌سه‌ر هونەرمەند، ماریا هەورامی و دواتر داوای لێبوردنی لێ‌كرد.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئەمڕۆ یەکشەممە، 18 ی ئۆكتۆبه‌ر، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، له‌گه‌ڵ "بیرەندەر سینگ یاداڤ" باڵیۆزی هیندستان لە عێراق، كۆبووه‌وه. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، باڵیۆزی هیندستان لە عێراق، ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان لە گەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی، بە تایبەتی لە بواری وزە و کشتوکاڵ و تەکنەلۆجیای زانیاری (ئای تی) سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش، باسی له کارنامەی کابینەی نۆیەم كرد، بەتایبەتی لە بواری پێشکەشکردنی ئاسانکاریی پێویست بۆ وەبەرهێنەرانی ناوخۆیی و بیانی و ئاماژەی بە پێگەی هەرێمی کوردستانیش كرد، کە دەکرێ ببێتە بنکەیەکی بازرگانیی گرنگ، لە عێراق و ناوچەکەدا."
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش عەلی قازی محەممەد، كوڕی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د، یه‌كه‌م سەرۆككۆماری كوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "باوكم و ھەزاران كوردی تر گیانیان فیدای ئاڵای كوردستان كردووە، تا دواھەناسە لەپێناو بەرزی و شەكاوەی ئاڵای كوردستان تێدەكۆشین.عه‌لی پێشه‌وا قازی، ڕاشیگه‌یاندووه، "سوتاندن و بێڕێزیکردن به ئاڵای پیرۆزی کوردستان کە سیمبوڵی نەتەوەکەمانە و هێرش و وێرانکردنی بارەگای لقی 5 ی پارتی دیموکراتی کوردستان له شاری بەغدا بەدەست نەیارانی گەلەکەمان، بە توندی مەحکوم دەکەم." ده‌شڵێت، "تا دوایین هەناسەم تێدەکۆشم کە هەر بەرز و شەکاوە بمێنی ئەو ئاڵایەی کە مەرحومی باوکم پێشەوا قازی محەمەد و هەزاران شەهیدی تری نیشتمانم گیانیان فیدای کردووە، هیوادارم گەلی کورد لەو ڕوداوە دڵتەزێنانە پەند وەرگرێ و پشت بە بێگانان نەبەستێ و بزانێت کە غەیری خۆمان کەس دڵسۆزمان نییه."
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش شه‌وی ڕابردوو شه‌ممه، 17ی ئۆكتۆبه‌ر، سێ گه‌نجی گوندی (شه‌وگێڕ)ی ناوچه‌ی شێخ بزێنی خواروو سه‌ربه ناحیه‌ی شوان به‌ناوه‌كانی (ئارام مسته‌فا محه‌مه‌د)، ته‌مه‌ن 32 ساڵ و پێشمه‌رگه، (به‌ڕێز مسته‌فا محه‌مه‌د)، ته‌مه‌ن 26 ساڵ، (پێشه‌وا عه‌بدولڕه‌حمان محه‌مه‌د)، ته‌مه‌ن 23 ساڵ، له گوندێكی سه‌ربه ناحیه‌ی شوانی پارێزگای كه‌ركوك كوژران. سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای كه‌ركوك ورده‌كاریی ڕووداوه‌كه‌ی بۆ تۆڕی میدیایی باڵكێش ئاشكرا كرد، وتی: "شه‌وی ڕابردوو دوو برا و ئامۆزایه‌كیان، به‌مه‌به‌ستی ڕاوه گورگ له‌ماڵ چوونه‌ته ده‌ره‌وه و له‌سه‌رووی گوندی توڵكی سه‌ربه ناحیه‌ی شوان ته‌قه‌یان لێكراوه و كوژراون." وتیشی: "سێ كه‌سه‌كه له‌ناو ئۆتۆمبێلێكی جۆری ده‌بڵدا بوون و هه‌رسێكیان سوتاون، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی بسوتێندرێن، له دووره‌وه به چه‌كی جۆری ئێم فۆر و كڵاشینكۆف ته‌قه‌یان لێكراوه و كوژراون، چونكه ئۆتۆمبێله‌كه‌یان ئاسه‌واری گوله‌ی پێوه‌یه و قه‌وانی گوله‌كانیش دۆزراونه‌ته‌وه." ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه ته‌رمه‌كانیان به‌هۆی سوتانه‌كه‌وه، ناناسرێنه‌وه و موبایلی دووان له كوژراوه‌كانیش لای ئۆتۆمبێله‌كه به شكێندراوی فڕێدراون." باسی له‌وه‌شكرد، كه تائێستا هیچ كه‌سێك له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه ده‌ستگیر نه‌كراوه، به‌ڵام هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه و گه‌ڕانیان به‌شوێن تۆمه‌تباره‌كاندا ده‌ستپێكردووه."
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 17ی ئۆكتۆبه‌ر، تاوه‌كو كاتژمێر 12ی نیوه‌ڕۆ دۆلار و دراوه جیهانییه‌كان له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌مشێوه‌یه مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا: 100 دۆلار بە 125 ھەزار و 500 دینار بوو. 100 پاوەن بە 161 هەزار و 500 دینار بوو. 100 یۆرۆ بە 147 هەزار دینار بوو. 100 لیرەی تورکی بە 16 ھەزار و 500 دینار بوو. 100 ھەزار تمەنی ئێرانی بە 4 هەزار و 250 دینار بوو.