كاروان كه‌لاری/ باڵكێش 200 فەرمانبەر لە گەرمیان، دوای زیاتر لە 13 ساڵ خزمەتکردن بە بێ خانەنیشینکردنیان دەنێردرێنەوە ماڵەوە، یه‌كێك له فەرمانبەرەکانیش دەڵێت: "ڕێگری دروست بووە بۆ خانەنیشین کردنیان" محه‌مه‌د حسێن، یه‌كێك له‌و 200 فه‌رمانبه‌ره‌ی گه‌رمیان به تۆڕی میدیایی باڵكێشی وت: "به‌هۆی ئه‌وه‌ی تەمەنمان گەیشتووه‌ته سەرووی 63 ساڵ، ماوەی 2 ساڵە نێدراوینه‌ته‌وه ماڵەوە بەبێ ئەوەی خانەنیشین بکرێین. به‌پێی یاسا به‌ركاره‌كانى عێراق، فه‌رمانبه‌ر له‌كاتى گه‌یشتنی به ته‌مه‌نى 63 ساڵ، خانه‌نشین ده‌كرێت، به‌ڵام ده‌بێت كاتێك ده‌گاته ئه‌و ته‌مه‌نه، 15 ساڵ خزمه‌تى هه‌بێت، كێشه‌ى ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ش ئه‌وه‌یه كه خزمه‌تیان نه‌گه‌یشتوه‌ته 15 ساڵ. ئەوەشی خستەڕوو، كه ماوەی دوو ساڵە مامه‌ڵه‌كانیان لە ئەنجومەنی وەزیرانی هه‌رێمی كوردستانه و جێبه‌جێ ناكرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داوا له حكومه‌ت و پارله‌مان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كات كه به‌ده‌م كه‌یسه‌كه‌یانه‌وه بێن و چاره‌سه‌رى بكه‌ن."
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه‌ی فه‌رحاتیه‌وه ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، "زۆر بە توندی ئەو تاوانە دڕندانەیە ئیدانە و شەرمەزار دەکەین کە لە ناوچەی فه‌رحاتییه‌ی سه‌ر به قه‌زای به‌له‌د له پارێزگای سەلاحەدین ڕوویدا و تیایدا ژماره‌یه‌ک هاوڵاتی بوونه قوربانی."دەشڵێت، "هاوخەمی کەسوکاری قوربانیان و خەڵکی ناوچەکه‌ین، داواکارین دەزگا پەیوەندارەکانی حکومەتی فیدراڵ دەستوبرد بکەن لە دۆزینەوە و دەستنیشانکردنی ئەو لایەن و گروپە تیرۆریستەی لە پشت تاوانەکەوەن و تاوانکاران ڕوبه‌ڕووی یاسا بکرێنه‌وه و به سزای خۆیانیان بگه‌یه‌نن."له‌به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ده‌ڵێت، "ئەرکی هەموو هێز و لایەنەکانە هاوکار و پاڵپشتی حکومەت بن بۆ دانانی سنوورێک بۆ هه‌ڕه‌شه و تاوانکاری و دەستدرێژیی بەردەوام بۆ سەر ژیانی هاوڵاتیان و دامودەزگاکان." دوێنێ شەممە، هێزێکی نەناسراو 12 کەسیان لە هێزەکانی حەشدی عەشائیری لە ناوچەیەکی قەزای بەلەد ڕفاند و دواتر تەرمی 10 کەسیان دۆزرانەوە و دوو کەسیشیان تائێستا بێسەروشوێنن.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش سەید ئەحمەد پێنجوێنی، ئاشکرای کرد، مه‌لا عەبدوللتیف سەلەفی، ڕێبەری سەلەفییەكانی هەرێمی كوردستان "توشی نەخۆشی هاتووە." سەید ئەحمەد پێنجوێنی، وتاربێژ و بانگخوازی دیاری هەریمی کوردستان لە په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فەیسبووك نوسیویەتی، "برای بەڕێزمان جەنابی دکتۆرعبداللطیف تووشی نەخۆشی هاتووە، بۆیە وەک مافێکی موسڵمانانە لەسەربراکانی، داوا لە خوای شافی و کافی دەکەین، شیفای بۆبنێرێت، بیکاتە کەفاراتی گوناحەکانی و بەرزبونەوەی پلەت، امین اجمعین."
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش هێمن هەورامی، جێگیری سەرۆکى پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای کرد، داواکاریی پرساندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێم و جێگره‌كه‌ی و وەزیری دارایی ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران کراوە و ئەوانیش وەڵامیان داوەتەوە ." هێمن هەورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: "ڕۆژی 30 ی ئەیلوول، جارێکی تر بە واژۆی 23 پەرلەمانتار داوای پرساندنی سەرۆک و جێگر و وەزیری دارایی هەرێم کران و ئێمه‌ش ڕەوانەى حکومەتمان کرد، حكومه‌تیش لە 11ی ئەم مانگەدا وەڵامیان داوەتەوە." وتیشی: "سەرۆکایەتی پەرلەمان، پرساندن و وەڵامی پرساندنەکە دەخاته به‌رنامه‌ی کاری دانیشتنی پەرلەمانەوە و گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت."
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کەشناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی بڵاوکردەوه و ڕایگه‌یاند، به‌پێی پێشبینییه‌كان پله‌كانی گه‌رما به‌رزده‌بنه‌وه و ئاسمانی زۆربەی ناوچەكانی كوردستان لەنێوان ساماڵ و په‌ڵه ھەوردا دەبێت. بەپێی پێشبینییەکانی که‌شناسی، ئه‌مڕۆ پلەی گەرمای هه‌ولێر 32 پلە و سلێمانی 33 پله و دهۆک 31 پله و کەرکوک 35 پلە دەبێت. سبەینێش، هەولێر 32 پله و سلێمانی 32 پلە و دهۆک 31 پله و کەرکوکیش 34 پله دەبێت.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، بەتوندی ئیدانه‌ی سوتاندنی بارەگای لقی 5 ی پارتی لە بە‌غدا دەکات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئەو چالاکییە تێکدەرانەی "گروپە چەکدارەکانی پاڵپشتیکراو لەلایەن ئێرانەوە" دەیکەن، کێشەی تائیفی لە عێراق دروستدەکەن. وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگەیاند، "ئەو چالاکییە ناسەقامگیرانەی کە گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران لە دەرەوەی دەسەڵاتی حکومەتی عێراق دەیکەن، ئاڵۆزییەکانی عێراق زیاتر دەکه‌ن و کێشەی تائیفی دروستدەكه‌ن، بۆیه داوا لە لایەنەکان دەکەین بە بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە بکەن، چونكه ئێستا عێراق ڕووبەڕووی ڤایرۆسی کۆرۆنا و قەیرانی دارایی بووەتەوە و هەڕەشەکانی داعش‌یش بەردەوامن."دوێنێ شەممە، 17 ی ئۆكتۆبه‌ر، ژمارەیەك له لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی هێرشیانكرده سه‌ر باره‌گای لقی 5 ی پارتی له به‌غدا و باره‌گاكه و ئاڵای کوردستانیان سوتاند، ئه‌وه‌ش نیگه‌رانی لایه‌نه سیاسییه‌كان و شه‌قامی كوردیی لێكه‌وته‌وه.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 18ی ئۆكتۆبه‌ر، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی كوردستان بەمشێوەیە دەبێت: یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 290 ھەزار دینارە. یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 330 ھەزار دینارە. یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 343 ھەزار دینارە.
شەھێن خەفاف، پسپۆڕی بواری دەروونی بەھۆی نەخۆشییەوە لە ئەمریکا کۆچی دوایی کرد. ماوەی زیاتر لە دوو مانگه شەھێن خەفان، پسپۆڕی بواری دەروونی لە ناشڤێلی سەر بە ویلایەتی تێنسی ئەمریکا تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی جگه‌ر بووه و شەوی ڕابردوو بەھۆی نەخۆشییەکەیەوە گیانی لە دەست دا. شه‌هێن خه‌فاف له پۆستێكدا کە له 3ی ئه‌یلولی ئه‌مساڵ بڵاوی کردبوویەوە، نووسیبووی: "به دڵێكی ته‌نگه‌وه ئۆغر دەکەم".
لە پارکی سامی عەبدولڕەحمان، منداڵێکی تەمەن 12 ساڵان کە ئۆتۆمبێلی کارەبایی پارکەکەی لێخوڕیوە، خۆی لە ژنێک دەدات و دەیکوژێت. فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، ئەمرۆ ئێوارە لەپارکی سامی عەبدولڕەحمان، ئۆتۆمبێلێکی شەحن کە سەردانیکەران بەکرێی دەگرن بۆ گەران لەناوپارک خۆی کێشا بەئافرەتێکدا و لەئەنجامی رووداوەکە ئافرەتەکە گیانی لەدەستدا، ئەوکەسەی ئوتومبێلەکەشی لێدەخوری منالێکی 12سالان بوو.
پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، هیچ کەسێک لە سنووری پارێزگای هەولێر ئاڵای عێراقی نەسووتاندووە و ئەو ڤیدیۆییەی بڵاوکراوەتەوە هی چەند ساڵێک بەر لە ئێستایە. فرسەت سۆفی، سەرۆکی لیژنەی ئەمنی و پارێزگاری هەولێر بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی ڕاگەیاند، ئەو گرتە ڤیدیۆییەی کە بڵاوکراوەتەوە و ئاڵای عێراق دەسووتێنرێت، هی چەند ساڵێک بەر لەئێستایە و کۆنە، لە هەولێر هیچ کاردانەوەیەکی لەو جۆرە نەبووە. فرسەت سۆفی ئاماژەی بەوەشکرد، لە هەولێر رێگە بە دروستکردنی پشێوی و تووندتیژی و سووتاندنی ئاڵا نادرێت و هەرکەسێکیش پەنا بۆ ئەو کارانە ببات لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵدا دەکرێت، هەروەها سەرجەم دەزگا ئەمنی و بەرپرسی ئیدارەی قەزا و ناحیەکانیش ئاگادارکراونەتەوە کە رێگە بە هیچ پشێوی و کاردانەوەیەکی تووند نەدەن.
بڵابوونەوەی وێنەیەکی هونەرمەند نەجوا کەرەم، بەبێ دەرکەوتنی کڵاوەی ئەژنۆی کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە و بووە جێگەی سەرسوڕمانی بینەران. زۆرکەس بە شتێکی سەیر و دەگمەن وەسفیان کردووە، بەڵام لە ڕاستیدا ئەوە تەنیا جوانکارییە و بەهۆی ڕاکێشانی پێستەوە دروستبووە، بۆ ئەوەی چرچ و لۆچی ئەو شوێنە دەرنەکەوێت و تێکچوونی ڕەنگی ئەژنۆش بشارێتەوە.
ئەنجوومەنی وەزاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق پرسی هێرشکردنە سەر بارەگای پارتی لە بە‌غدا تاوتوێکرد و ڕایگەیاند" 15 کەس لەوانەی پێشێلی یاسایان کردبوو دەستگیرکران" ئەنجوومەنی وەزاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد: سەرکۆنەی ئەو کارە دوژمنکارییە دەکەین و بڕیاردرا لێکۆڵینەوە لە سووتاندنی بارەگای پارتی بکرێت. ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕێوشوێنی توند بەرامبەر ئەوانەی کە دەیانەوێت شکۆی دەوڵەت بشکێنن دەگرینەبەر و داوا لە لایەنەکانیش دەکەین، خۆیان بەدوور بگرن لەو لێدوانانەی ئاشتی کۆمەڵایەتی تێکدەدەن.