مەسعود حەسەن/ باڵکێش نۆڤاك جۆكۆڤیچی سڕبی پارێزگاری لە پێشەنگی باشترین یاریزانانی تێنسی سەر زەوی كرد و لە نوێترین ریزبەندی بە 11740 خاڵ خانەی یەكەمی گرتووە، لەدوای ئەو رافائیل نادالی ئیسپانی لە خانەی دووەم دێت بە كۆكردنەوەی 9850 خاڵ، تێنسزانی نەمساویش دومینیك تیم بە كۆكردنەوەی 9125 خاڵ خانەی سێیەمی گرتووە. ئەندرێ روبلیڤی رووسی دوای ئەوەی نازناوی پاڵەوانیەتی سان بترسبۆرگی بردەوە بۆ خانەی هەشتەم سەركەوت. ریزبەندی یەكەم تا پێنجەم بەم شێوەیە بوو1- نۆڤاك جۆكۆڤیچ 11740 خاڵ.2- رافائیل نادال 9850 خاڵ.3- دۆمینیك تیم 9125 خاڵ.4- رۆجێر فێدرێر 6630 خاڵ.5- تسیتسیپاس 5925 خاڵ.
لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازیدا، مووچەی سەرجەم ئەو خانەنشینە پلەباڵایانە دەبڕدرێت . عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، لە رۆژانی پێشتردا زیاتر لە ھەزارو دووسەد کەس بە پلەی باڵا و تایبەت بە نایاسایی خانەنشینکرابوون، دۆسیەکانیان جیاکرایەوە و بڕیاری راگرتنی مووچەکانیان درا، کە بەشێکیان شەش ملیۆن دیناریان وەردەگرت. وتیشی، نزیکەی ٢١٧ ھەزار خانەنشین لە کوردستاندا ھەن، بە ھەزاران کەس لەم ژمارەیە بەنایاسایی خانەنشینکراون، واتە: بەبێ ئەوەی خزمەتی کردەییان ھەبێت.
نرخی هێلکە لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان دوو هێندە بەرزبووەوە و لیژنەی کشتوکاڵی پەرلەمانیش داوای چارەسەرکردنی ئەو پرسە دەکات. هەفتەی رابردوو نرخی یەک کارتۆن هێلکە 30 هەزار دیناربوو، بەڵام ئێستا بۆ 60 هەزار دینار بەرزبووەتەوە. عەبدولستار مەجید، سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری لە پەرلەمانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی راگەیاند، وەک سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ نووسراوێکیان ئاراستەی پەرلەمانی کوردستان کردووە بۆ چارەسەرکردنی ئەو پرسە. ئەمە لەکاتێکدایە، کە لەبەر بەرهەمی نێوخۆیی، ماوەیەک هاوردەکردنی هێلکە قەدەخە کراوە.
ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی کۆدەبێتەوە و تەوەرێکی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە دوایین ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان لەبارەی سووتاندنی دارسنەوبەرەکانی سلێمانی. سبەی سێشەممە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی کۆدەبێتەوە، دەنگ لەسەر پاڵێوراوان بۆ پۆستی بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیری و هونەر، بەڕێوەبەری گشتی و چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی و بەڕێوبەری ئاوەدانكردنەوەی سلێمانی دەدرێت. هەروەها بانگهێشتی هەریەكە لە پارێزگاری سلێمانیسەرۆكی شارەوانی و بەڕێوەبەری پۆلیسی داراستان كراوە بۆ گفتوگۆ لەبارەی سوتانی دار سنەوبەرەكانی سلێمانی.
ئەو ژنەی منداڵەکانی فڕێدایە نێو رووباری دیجلە ئێستا لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراوە و وێنەکەی بڵاوکرایەوە. ئەو ژنە لەگەڵ هاوسەرەکەی "باوکی دوو منداڵەکەی" کێشەی هەبووە و رۆژی 2020-09-27ـی ئەمساڵ دادگا بڕیاری جیابوونەوەی داون. دوای مانگێک لە جیابوونەوە، دایکەکە لە شەوێکی درەنگدا کە گوتویەتی بۆ زیارەتی ئیمام موسای کازم دەیانبات، منداڵەکانی بێبەزییانە فڕێدەداتە نێو رووباری دیجلە و بۆ ئەبەد کۆتایی بە ژیانیان دەهێنێت.
راپۆرتی سێ مانگی یەکەمی جێبەجێکردنی یاسای چاكسازیی لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە، گەیشتووەتە پەرلەمانی كوردستان و بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە بدرێتە پەرلەمانتاران. عەبدولحەکیم خەسرۆ، سکرتێری لیژنەی باڵای چاکسازیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، راپۆرتی سێ مانگی یەکەمی جێبەجێکردنی یاسای چاكسازیی لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە گەیشتووەتە پەرلەمان و ئەمڕۆ دەدرێتە سەرۆکایەتی و دواتریش پەرلەمانتاران. یاسای چاكسازی لە 19 ماددە پێكهاتووە، لە 16-1-2020 لە پەرلەمان دەرچووە رۆژی 3-2-2020 لەلایەن سەرۆكی هەرێمی كوردستان واژۆی لەسەر کرا، لە سەرەتای مانگی تەمموزەوە یاساكە چووەتە بواری جێبەجێكردنەوە.
فەرماندەیەکی باڵای سەربازیی عێراق بەهۆی تووشبوونی بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا. عەبدولئەمیر یارەڵڵا، سوپاسالاری عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند "بەداخەوە فەریقی مافپەروەر فازڵ عەباس مەهدی، راوێژکاری یاسایی لە وەزارەتی بەرگریی عێراق دوای تووشبوونی بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا".
قائیمقامی قەزای سەید سادق رایگەیاند، لە هەڵمەتێکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی قەزای سەید سادقدا، دەست بەسەر نیو تۆن حەب و دەرمانی گەورەکردنی سینگ و سمت و جوانکاریدا گیراوە. دیاری رەفیق، قائیمقامی قەزای سەید سادق بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی راگەیاند، ئٔەمڕۆ یەکشەممە، لە هەڵمەتێکی لیژنە هاوبهشهکانی قائیمقامیەتی قەزای سەیدساق و یاردیدەدرێتی ئاسایشی سەیدسادق، دەستگیرا بەسەر زیاتر له نیو تۆن دەرمانی خاو و ٢٠٠ پارچه حەب و١٩ هەزار قوتو، لەزگە و بەرواری ئامادەکراودا، که بهنیازی فرۆشتن و ساخکردنهوهی بوون له نێو بازاری سەیدسادق دا. دیاری رەفیق گوتی"ئەم بەرهەمە و هاوشێوهکانی بەکاردەهێنرێت بۆ گەورەکردن و قهڵهوکردنی (سنگ و سمت و لەش) له خانماندا، کە زیانێکی گەورەی تەندروستی هەیە لە سەر جەستەی مرۆڤ و خانماندا و به بێ چاودێری و رێنمانی دکتۆری پسپۆری بهکاردههێنرێن". قائیمقامی قەزای سەید سادق ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم بەرهەمانە هیچ پاڵپشتیەکی تەندروستی فەرمی نییە و بەشێوەیەکی قاچاخ لە نێو دەروازە سنوورییەکانەوە دەهێنرێتە هەرێمی کوردستانەوە و چەندین هاونیشتمانیش بەبێ گوێدانە ئەوەی ئەم بەرهەمە چ زیانێکی لەسەر جەستەی دادەنێت بەکاری دێنن.
لە حوزەیرانی 2020 سەما میسری، سەماکاری بەناوبانگی میسری سزای سێ ساڵ زیندانیکردن و 300 هەزار جونەیهی میسری، کە دەکاتە نزیکەی 15 هەزار پاوەندی بەریتانی بەسەردا سەپێنرا بە تاوانی بەدڕەوشتی. بەڵام دادگای تێهەڵچوونەوە سزاکەی کەمکردەوە بۆ شەش مانگ زیندانیکردن، بەبێ سزای ماددی. سەما میسری لە مانگی نیسانی 2020دا و لە میانی لێکۆڵینەوەیەکدا لە ژمارەیەک ڤیدیۆ و وێنە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستگیرکرا، چونکە داواکاری گشتیی میسر ئەو وێنە و ڤیدیۆییانەی بەو جۆرە باسکردبوو کە دەبنەهۆکاری بڵاوبوونەوەی بەدڕەوشتی. جۆن تەڵعەت، پەرلەمانتاری میسری کە داوای ئەنجامدانی رێکاری یاسایی بەرامبەر سەما میسری و بەکارهێنەرانی دیکەی تیکتۆک کردبوو، رایگەیاند، "جیاوازییەکی گەورە لەنێوان ئازادی و بەدڕەوشتییدا هەیە".
ئەنجومەنی باڵای فەتوا سەبارەت بە مانگی مەولوود روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لەبەر بارودۆخی ناجێگیری تەندروستی گشتی لە کوردستان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا -کۆڤید19- کە رێنماییە تەندروستییەکان وا دەخوازن گردبوونەوە نەکرێت بۆ هیچ بۆنەیەک. ئەنجومەنی باڵای فەتوا ئاماژەی بەوەشکردووە، پێمان باشە بۆ ئەمساڵ شێوازی ئاهەنگگێڕانەکە لە گردبوونەوە لە ماڵ و مزگەوت و خانەقاو تەکیەکان بگۆڕدرێت بە دەربڕینی دڵخۆشی بە بڵاوکردنەوە و هەڵواسینی لافیتە و دروشمەکان لە شوێنە گشتییەکان و هەروەها لە سۆشیال میدیا. بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان ((قل بفضل الله وبرحمته فبذلك فليفرحوا)) سورة يونس الآية:۵۸. وێرای پیرۆزبایی کردنمان بە بۆنەی هاتنەوەی یادی لەدایکبوونی فەخری کائینات (صلى الله عليه وسلم) لە خۆمان و گشت موسڵمانانی کوردستان و جیهانی ئیسلامی. لەبەر بارودۆخی ناجێگیری تەندروستی گشتی لە کوردستان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا -کۆڤید19- کە رێنماییە تەندروستیەکان وا دەخوازن گردبوونەوە نەکرێت بۆ هیچ بۆنەیەک. لەو روانگەوە وەک ئەنجومەنی باڵای فەتوا پێمان باشە بۆ ئەمساڵ شێوازی ئاهەنگگێڕانەکە لە گردبوونەوە لە ماڵ و مزگەوت و خانەقاو تەکیەکان بگۆڕدرێت بە دەربڕینی دڵخۆشی بە بڵاوکردنەوەو هەڵواسینی لافیتەو دروشمەکان لە شوێنە گشتیەکان و هەروەها لە سۆشیال میدیا.. ئاشکرایە کە مەولوودکردن واتە دەربڕینی خۆشحاڵی و خۆشەویستی و ئەنجامدانی خێرو سەدەقەو چاکە بۆ ڕۆحانیەتی پیرۆزی پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت)، ئاساییە ئەو سەدەقەو خێرو چاکانەیش، کە موسڵمانان دەیکەن بدرێتە هەژاران و بەشێوەی خۆی بڵاو بکرێتەوە، چونکە سەدەقە دەفعی بەڵاو موسیبەت دەکات بەپێی دەقەکانی شەریعەتی پیرۆزی ئیسلام، ئەم جۆرەیش هەر بەشێکە لە کاری پیرۆزی مەولوودنامەو یادەوەری لەدایکبوونی پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) خوای گەورە هاوکاری دڵسۆزانە.. ئەنجومەنی باڵای فەتوا ۱۸ی۱٠ی۲٠۲٠ز ۱/ربیع الأول/۱٤٤۲هـ
خانمە ئەکتەری میسری، لەیلا عەلەوی، لە تەمەنی 58 ساڵیدایە و بەردەوام بەشداری لە ئاهەنگ و کارە هونەرییەکاندا دەکات. رۆژی هەینی رابردوو، لەیلا بەشداری لە ئاهەنگێکی هونەرمەند عەمرو دیاب-دا کرد و گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکرایەوە کە دەنگدانەوەیەکی زۆری هەبوو. https://www.instagram.com/p/CGcFvHBn35B/?utm_source=ig_embed&utm_campaign=embed_video_watch_again
مایک پۆمپەیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، مامەڵەکردنی چەک لەگەڵ ئێران، پێشێلکردنی بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییە. پۆمپەیۆ وتی: فرۆشتنی چەک بە ئێران هەڕەشەیە بۆ سەر وڵاتانی ئاشتیخواز، بۆ نموونە ئیسرائیل. ئاماژەی بەوەشکرد، هەر وڵاتێک چەک بە ئێران بفرۆشێت، بەشدارە لە تێکدانی سەقامگیری جیهان.