وەرزش

كییزا لە یەكەم یاریدا بەدبەخت بوو

18-10-2020
كییزا لە یەكەم یاریدا بەدبەخت بوو
قەبارەی نووسین:
A A 21px

مەسعود حەسەن/ باڵکێش

فێدێریكۆ كییزا لەیەكەم یاریدا بەدرێسی یانەی یوڤێنتووس كارتی سووری وەرگرت، لەو یارییەی یانەی خانمە پیرەكە بەگۆڵێك لەگەڵ یانەی كرۆتۆنی یەكسان بوو، لە گەڕی چوارەمی سێریا ئەی.


كییزا لەم وەرزە لە یانەی فیۆرنتیناوە رووی كردووەتە یانەی یوڤێنتووس، لە یارییەكە راستەوخۆ كارتی سووری وەرگرت, دوای ئەوەی لە خولەكی 60 بەتوندی لە چیگارینی یاریزانی یانەی كرۆتۆنی دا.
مەسعود حەسەن