کوردستان

هیندستان ده‌یه‌وێت له‌ بواری ته‌كنۆلۆژیای زانیاری هاوكاری كوردستان بكات

18-10-2020
هیندستان ده‌یه‌وێت له‌ بواری ته‌كنۆلۆژیای زانیاری هاوكاری كوردستان بكات
قەبارەی نووسین:
A A 21px

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

ئەمڕۆ یەکشەممە، 18 ی ئۆكتۆبه‌ر، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، له‌گه‌ڵ "بیرەندەر سینگ یاداڤ" باڵیۆزی هیندستان لە عێراق، كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، باڵیۆزی هیندستان لە عێراق، ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان لە گەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی، بە تایبەتی لە بواری وزە و کشتوکاڵ و تەکنەلۆجیای زانیاری (ئای تی)

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش، باسی له‌ کارنامەی کابینەی نۆیەم كرد، بەتایبەتی لە بواری پێشکەشکردنی ئاسانکاریی پێویست بۆ وەبەرهێنەرانی ناوخۆیی و بیانی و ئاماژەی بە پێگەی هەرێمی کوردستانیش كرد، کە دەکرێ ببێتە بنکەیەکی بازرگانیی گرنگ، لە عێراق و ناوچەکەدا."