کوردستان

بەریتانیا: بە توندی ئیدانەی هێرشی سەر لقی پارتی لە بەغدا دەکەین

18-10-2020
بەریتانیا: بە توندی ئیدانەی هێرشی سەر لقی پارتی لە بەغدا دەکەین
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بەڕیتانیا دەڵێت بە توندی سەرکۆنەی هێرشی سەر لقی پارتی لە بەغدا دەکەین.

لە راگەیەنراوێکدا کە لە تویتەر بڵاویانکردووەتەوە باڵیۆزخانەی بەریتانیا داوای لێپێچینەوە لەو کەسانە دەکات کە  هەڵیانکوتاوەتە سەر لقی پارتی لە بەغدا.

دەقی تویتەکە

"بەریتانیا بە توندی ئیدانەی هێرشی دوێنێ سەر ئۆفیسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا دەکات. چارەسەرکردنی جیاوازییەکان لە رێگەی دیالۆگ نەک توندوتیژی بنەمای سەرەکی پرۆسەی دیموکراسی سەرکەوتووە. بەریتانیا پێشوازی لە هەنگاوی لێپێچینەوە لەوانە دەکات کە بەرپرسن لەم کارە"