راکان جبووری، پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکووک دەیەوێ سوێندی یاسایی بخوات و ببێتە پەرلەمانتار.بە گوێرەی زانیارییەکان، راکان جبووری چەند تۆمەتێکی گەندەڵی لەسەرە و بەشێک لە خزمەکانیشی تۆمەتبارن بە ئەندامبوون لە ریزەکانی داعش، هەروەها دوێنێ دادگا بڕیاریدا سێ ساڵ سەددام حوسێن، بەڕێوەبەری پلان لە پارێزگای کەرکووک زیندانی بکات بەهۆی گەندەڵییەوە کە خزمێکی نزیکی راکان جبوورییە.راکان جبووری دەیەوێ ببێتە پەرلەمانتار بۆ ئەوەی پارێزبەندی هەبێت و دادگایی نەکرێت، چونکە لە هەڵبژاردنی رابردوودا راکان وەکو پەرلەمانتار دەنگی پێویستی هێنا، بەڵام لەبەر پۆستی پارێزگار سوێندی یاسایی نەخوارد.بە گوێرەی زانیارییەکان، رێککەوتنێک لەنێوان تورکمان و عەرەبی کەرکووکدا کراوە و سوێند خواردنی راکان جبووری وەک پەرلەمانتار، بەجێهێشتنی پۆستی پارێزگاری کەرکوکە بۆ تورکمان کە بەپێی یاسا، قایمقامی کەرکوک دەبێتە شوێنگرەوەی پارێزگار، بەو شێوەیەش تورکمانێک دەبێت پارێزگار.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش شه‌وی ڕابردوو هێزه‌كانی ئیسرائیل باشووری دیمەشقی پایته‌ختی سوریایان كرده ئامانج و له‌م هه‌فته‌یه‌شدا ئه‌مه جاری دووه‌مه هێرش ده‌كاته سه‌ر ناوچه‌كانی دیمه‌شق. هاوكات، سوپای سوریا لە بەیاننامەیەكدا ده‌ڵێت، ئیسرائیل لە بەرزاییەكانی جۆلانەوە بۆردومانەكەی ئەنجامداوە و زیانەكانیش تەنها ماددیین. میدیاكانی سوریاش ئاشكرایان كردووه، كه هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل بنكەیەكی سەربازی لە (جەبەل مانع) لەنزیك شارۆچكەی كەسوە كردووه‌تە ئامانج و ده‌شلێن، ئه‌و ناوچەیە سوپای پاسدارانی ئێران تێدایه و ماوەیەكی زۆرە مەشق دەكەن.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش بەهۆی کەمبوونەوەی مەترسی کۆرۆنا و دۆزینەوەی ڤاکسین بۆ ڤایرۆسەکە، نرخی نەوت بەرزبووه‌ته‌وه، بەجۆرێك نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا بە 48 دۆلار و 35 سەنت و نرخى بەرميلێک نەوتی خاوی ئەمريکيش بە 45 دۆلار و 33 سەنت دەفرۆشرێت. بەپێی هه‌واڵی میدیا جیهانییه‌كان، لە ماوەی ڕابردوودا، نرخی نەوتی خاوی برێنت بە ڕێژەی 10% و نەوتی خاوی ئەمريکيش بە ڕێژەی 13% بەرزبووەتەوە.
دوای ئەوەی فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆچی دواییکرد، ئێستا هێمن قادر، جێگری پارێزگار، پۆستی پارێزگار بە وەکالەت بەڕێوەدەبات. بە گوێرەی زانیارییەکانی باڵکێش، چەند ناوێک بە نافەرمی پێشنیازکراون بۆ شوێنگرەوەی فرسەت سۆفی، بەڵام تاوەکو ئێستا یەکلایی نەبوونەتەوە و پارتی دیموکراتی کوردستان بە فەرمی ناوی هیچ کەسێکی رانەگەیاندووە. ئەو کەسانەی کە ناویان هاتووە بۆ ئەوەی ببنە پارێزگار کێن؟ نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ئێستای ناوەندی هەولێر، کە ساڵانێکیش بەڕێوەبەری ناحیەی کەسنەزان و تۆبزاوە بووە.مو‌سا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانیئەحمەد کانی، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی و بەرپرسی لقی دووئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و ڕایگەیاند، "كه توانیویانه لە ڕۆژئاوای پارێزگای نەینەوا دەست بەسەر 24 ئۆتۆمبێلی بارهەڵگردا بگرن، کە زیاتر له 240 تۆن ئاسن و سکرابیان بارکردووە و بەنیازبوون بە قاچاخ ئاودیوی هەرێمی کوردستانی بکەن." ده‌شڵێت، بارهەڵگرەکان هیچ ڕەزامەندییەکی فەرمییان پێنه‌بووه و بەنیازبوون بارەکانیان لە شارۆچكه‌ی تەلەعفەره‌وه بیبەن بۆ یەکێک لە بازرگانەکانی هەرێمی کوردستان. ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه شۆفێری بارهەڵگرەکان دەستگیرکراون و به‌پێی ڕێكاره یاساییه‌كانیش پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ دۆسیەکە کراوەتەوە.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش میڤن كۆپسی، جێگری فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا ڕایگەیاند، "لەماوەی شه‌ش ساڵی ڕابردوودا بە هاوکاری پێشمەرگە و هەسەدە ملیۆنان کەسمان لە عێراق و سوریا پاراستووه." وتیشی، "ئێستا قۆناغێکی تری ئه‌ركه‌كه‌مانه و تیایدا پشتوانی هێزەکانی سوریای دیموکرات و پێشمەرگە و هێزەکانی عێراق دەکەین بۆ بنەبڕکردنی داعش لەناوچەکە." ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "كه ئه‌ركی ئه‌وان بنەبڕکردنی جوڵەی داعشه لە کەمپەکان و بەرزاییەکان و ئەو شوێنانەی كه بۆشایی ئەمنی تێدایە و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌بێت هێزه هاوپەیمانه‌كانمان لە عێراق و سوریا هاوکارمانبن."
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش عاسم جیهاد، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ڕایگه‌یاندووه، له مانگی 10ی ئه‌مساڵدا، 89 ملیۆن و 153 هه‌زار و 932 به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كانی جیهان كراوه و كۆی گشتی داهاتیش له‌و مانگه‌دا 3 ملیار و 456 ملیۆن و 680 هه‌زار دۆلار بووه. وتووشیه‌تی، 86 ملیۆن و 23 هه‌زار و 204 به‌رمیل له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراقه‌وه هه‌نارده‌كراوه و داهاته‌كه‌ی 3 ملیار و 341 ملیۆن و 307 هه‌زار دۆلاره. باسی له‌وه‌شكردووه، كه 2 ملیۆن و 867 هه‌زار و 637 به‌رمیل نه‌وتی كه‌ركوكیش له‌ڕێگه‌ی به‌نده‌ری نه‌وتی جه‌یهانه‌وه هه‌نارده‌كراوه و داهاته‌كه‌ی 109 ملیۆن و 17 هه‌زار و 980 دۆلار بووه. ئاشكراشی كردووه، كه 263 هه‌زار و 91 به‌رمیلیش ڕه‌وانه‌ی ئودن كراوه، كه داهاته‌كه‌ی 6 ملیۆن و 354 هه‌زار و 714 دۆلار بووه. وته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق وتووشیه‌تی، هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی به 38 دۆلار و 772 سه‌نت فرۆشراوه و له‌ڕێگه‌ی 29 كۆمپانیای جۆراوجۆی جیهانییه‌وه بووه.
مەسعود حەسەن/باڵکێش یانەی ڕیال مەدرید بڕیاری داوە دەستبەرداری یەكێك لە یاریزانە سەرەكییەكانی پێكهاتەی زینەدین زیدان بێت. بەگوێرەی هەواڵێكی پرۆگرامی ئێل چیرینگویتۆ، دەستەی كارگێڕی یانەی ڕیال مەدرید بڕیاری داوە بۆندی لوكاس ڤازكوێز تازە نەكاتەوە و كۆتایی ئەم وەرزە یاریزانە جۆكەرەكەی زیدان ماڵئاوایی دەكات. بۆندی ڤازكوێز مانگی حوزەیرانی داهاتوو كۆتایی دێت و تا ئێستە یانەی ڕیال مەدرید ئامادەیی خۆی دەرنەبڕیوە بۆ نوێكردنەوەی بۆندەكەی.زیدان لە زۆربەی یارییەكاندا ڤازكوێز وەك یاریزان جۆكەر بەكاردەهێنێت و لە باڵی چەپ و ڕاست و پشتی هێرشبەران یاری پێدەكات.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر ڕایگەیاند، بڕیارە ئەم هەفتەیە بەغدا نزیكەی سێ ملیار دیناری گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان بنێرێت و بەوەش كۆی ئەو بڕە پارەیەی كە ناردوویەتی دەكاتە نزیكەی 20٪ی پارەی گه‌نمی جووتیاران.وتیشی، تائێستا بەغدا بە دوو قۆناغ پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی كوردستانی ناردووەو ئەو سێ ملیار دینارەش ئەگەر بگات، دەكاتە قۆناغی سێیەم و بەغداش بەڵێنیداوە لە ساڵی 2020دا هەموو پارەكە بنێرێت.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش پۆلیسی هەولێر ده‌ستگیركردنی كەسێكی ڕاگه‌یاند، كه مۆبایلی لە خەڵک کڕیوە و لەبەرامبەردا دراوی ساختەی عێراقی و ئەمریکی پێداون. پۆلیسی هەولێر ده‌شڵێت، دەستگیرکراوەکە ناوی (ئ، ط، م)ە و دانی بە تاوانەکەیدا ناوە، به بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه ڕاگیراوه.
عەمید هەڤاڵ، بەڕێوەبەری پۆلیسی عروبەی شاری كه‌ركووك ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو لە گەڕەكی پەنجا عەلی كەركووك، بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتییەوە مامێك برازاكەی خۆی بە بۆری و دار كوشتووه. بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، شەڕەکە بەھۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە بووە و کەسێک بە بۆڕی و دار لە برازاکەی خۆی دەدات و دەیکوژێت. ئەو کەسەی لە ڕووداوەکەدا کوژراوە، ناوی "حەوێز شەلال"ـە و تەمەنی 42 ساڵە، دوای برینداربوونیشی "لەسەر شەقام فڕێدراوە" و دواتر گەیێندراوەتە نەخۆشخانە. بەھۆی سەختی برینەکەیەوە بەرەبەیانی ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش سه‌رچاوه‌یه‌ك له په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند، چاوه‌ڕوانده‌كرێت سبەی چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق 320 ملیار دینارەكەی هەرێم بنێرێت. وتیشی، دوای دابەشكردنی مووچەی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ڕاستەوخۆ 320 ملیار دیناره‌كه ڕەوانەی هەرێمی كوردستان دەكرێت. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، لەدوای گەیشتنی ئەو پارەیە بۆ هەرێمی كوردستان دەست بە دابەشكردنی مووچەی فەرانبەرانی هەرێمی كوردستان دەكرێت.