كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 25ی تشرینی دووه‌م، سه‌ركۆنسوڵی فه‌ره‌نسا له هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی كرد و له‌گه‌ڵ جه‌لال شێخ نوری، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و نوێنه‌ری كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوانی گه‌رمیاندا كۆبووه‌وه. هه‌ڤاڵ ئیبراهیم، وته‌بێژی ئیداره‌ی گه‌رمیان به تۆڕی میدیایی باڵكێشی ڕاگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سه‌ركۆنسوڵی فه‌ره‌نسا له هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی كرد و له‌گه‌ڵ جه‌لال شێخ نوری، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و نوێنه‌ری كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوانی گه‌رمیان كۆبووه‌وه و دواتر سه‌ردانی گۆڕستانی "دێبنه"ی ناحیه‌ی ڕزگارییان كردووه و تاجه‌گوڵینه‌یان له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌نفالكراوانی گه‌رمیان دانا. وتیشی، كۆنسوڵی فه‌رنسا بڕیاره سه‌ردانی قه‌ڵای شێروانه‌ش بكات، به‌مه‌به‌ستی ئاشنابوون به شوێنه‌واره‌كان و مێژووی ده‌ڤه‌ره‌كه و باسی له‌وه كردووه، كه په‌یوه‌ندی فه‌ره‌نسا و كوردستان دێرینه و فه‌ره‌نسا ده‌خوازێت ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان پته‌وتر بكات. ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه سه‌ركۆنسوڵ له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسی هه‌ماهه‌نگی كردن له كه‌رتی كشتوكاڵ و پیشه‌سازیی فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی گه‌رمیان كردووه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌موو جۆره هاوكارییه‌ك پیشانداوه.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش وەزیری دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ بەڕێوەبەری گشتی بانكە بازرگانییەكان و هەردوو بەرێوەبەرایەتی تەكنەلۆژیای هەولێر و سلێمانی كۆبووه‌وه. وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاوات جه‌ناب نوری، وه‌زیری دارایی و ئابووری داوایكردووه پەلە بکرێت بۆ ئەوەی لەماوەیەكی كەمدا فەرمانبەران و مووچەخۆرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەڕێگەی سیستەمی ئەلیكترۆنی بانكییەوە مووچەكانیان وەربگرن. ڕۆژی 17ی6ی ئه‌مساڵ، وه‌زیری دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان واژۆی لەسەر جێبەجێكردنی بڕیاری لیژنەی باڵای جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی کرد، كە تایبەتە بە كردنەوەی ئه‌ژماری بانكی بۆ قه‌رمانبه‌ران و مووچەخۆران و سودمەندان لە بودجەی گشتی.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش وەزارەتی تەندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی توشبوون و چاكبوونه‌وه و مردنی به كۆرۆنا بلاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 435 كه‌سی تر تووشی كۆنا بوون. ده‌شڵێت، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 324 توشبوو چاکبوونەته‌وه و 25 توشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك په‌یامێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت، هەموو دەسەڵاتی سیاسی و یاسایی خۆم بەکاردەهێنم بۆ دەستگیرکردن و سزادانی ژنکوژان و هەموو ئەوانەی کە توندوتیژی دژی ژنان ئەنجام دەدەن. ده‌شڵێت، لەماوەی 10 مانگی ڕابردوودا، زیاتر لە 8000 ژن، كه توندوتیژییان بەرامبەر کراوە و هەڕەشەیان لەسەربووە، پەیوەندییان بە هێڵی 119ه‌وه کردووە. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، كه لەناو ئەوانەدا زیاتر لە 6000 سکاڵای توندوتیژی لای حکومەت تۆمارکراوە و باسی له‌وه‌شكردووه، كه بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی لێکۆڵینەوەی تەواوی بۆ نزیکەی 4000 حاڵەتیان كردووه و دۆسیەکانیانی خستووەتە بەردەم دادگا. ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، كه ئەركی ھەریه‌كێكه دژی توندوتیژی و نایەكسانیی جێندەریی بوەستێتەوە و ھەنگاو بنێت بەرە و ھێنانەدی ھاوسەنگی جێندەری لەپێناو گەیشتن بە كۆمەڵگایەكی تەندروست.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش كۆمپانیای دانەغاز-ی ئیماراتی له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاند، ئاستی بەرھەمھێنانی غازی لە وێستگەی كۆرمۆر لە ھەرێمی كوردستان زیادكردووە و گەیاندوویه‌تی بە 418 ملیۆن پێ سێجا لە ڕۆژێكدا. ئاشكراشی كرد، كە بەڕێژەی %35ی پشكی لە كۆمپانیای پێرل پترۆلیۆم-دا ھەیە و باسی لەوەشكردووە، كە لە میانی چارەكی سێیەمی ئەمساڵدا، ئاستی بەرھەمھێنانی نەوتی لە ھەرێمی كوردستان بە ڕێژەی %6 زیادكردووە و گەیاندوویانە بە 32 ملیۆن و 400 ھەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا. له‌باره‌ی فراوانكردنی پرۆژه‌كه‌شه‌وه، پاتریك ئالمان، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای دانه‌غاز ده‌ڵێت، سەرجەم لایەنەكانی بەشداربوو لە پڕۆژەی كۆرمۆر پابەندن بە جێبەجێكردنی پڕۆژەی فراوانكردنی وێستگەكە و ده‌شڵێت، بەرھەمھێنانی غاز لە پڕۆژەی یەكەم ھێڵەكانی چارەسەركردنی غاز لە چارەكی یەكەمی ساڵی 2023 دەستپێدەكات. وتیشی، پێشبینی دەكرێت لەگەڵ دەستپێكردنی بەرھەمھێنانی غاز لە پڕۆژەی یەكەمی ھێڵەكانی چارەسەركردنی غاز، لەنێوان 175 بۆ 200 میلۆن دۆلار ساڵانە بۆ داھاتی دانەغاز زیاد بكرێت.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان بڵاویكردەوە، "بۆ زیاتر خزمەتکردنی هاوڵاتیانی شاری کفری و دەوروبەری، بەشی نەشتەگەری له نەخۆشخانه‌ی شه‌هید خالید گه‌رمیانی کرایەوە." ئاماژەی بەوەشكردووه، بەسەرپەرشتی پزیشکانی نەشتەرگار "جراح" لە بەشەکانی نەشتەگەری گشتی و ژنان و مناڵبوون، لەئێستادا لەهەفتەیەکدا دوو ڕۆژ نەشتەگەری دەکرێت و ھەوڵدەدرێت لە داهاتووشدا زیاتر بکرێت. لەبارەی رۆژانی نەشتەرگەریشەوە ده‌ڵێت، "ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممەی هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك نەشتەگەری ئەنجام دەدرێت." له‌ماوه‌ی ڕابردوودا، هاوڵاتیانی شاری كفری و ده‌وروبه‌ری بۆ ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری به ناچاری نه‌خۆشه‌كانیان ده‌هێنایه كه‌لار و له كۆمه‌ڵگه پزیشكییه ئه‌هلییه‌كان یان له نه‌خۆشخانه‌ی گشتی كه‌لار نه‌شته‌رگه‌رییان بۆ ئه‌نجام ده‌دان یان ڕه‌وانه‌ی سلێمانی ده‌كران.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 25ی تشرینی دووه‌م په‌رله‌مانی كوردستان كۆبووه‌وه، به‌ڵام گرژی له‌نێوان سه‌رۆكی په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتارانی به‌شێك له فراكسیۆنه‌كاندا دروست بوو، به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان نه‌یهێشت خاڵی په‌یڕه‌وی بگرن. به‌شێكی تری مشتومڕی نێوان ئه‌و په‌رله‌مانتارانه و سه‌رۆكی په‌رله‌مان لەسەر نەبەستنى ماسک بوو، لەلایەن پەرلەمانتارانەوە، کە بە وتەى سەرۆکى پەرلەمان له هۆڵی دانیشتنه‌كه‌دا تەنها 15 پەرلەمانتار ماسکیان بەستووە، پەرلەمانتارێکیش داوای‌کرد ئه‌وانه‌ی ماسكیان نه‌به‌ستووه سزا بدرێن، بەڵام سەرۆکى پەرلەمان وتى، كه ناتوانێت بەبڕى 20 هەزار دینار سزایان بدات. ژمارەیەک پەرلەمانتاریش نیگه‌رانییان ده‌ربڕی له‌وه‌ی كه لەکاتى قسەکردنیاندا ئەوان پیشان نادات و كامێراكانی په‌رله‌مان له‌سه‌ر سەرۆکایەتى پەرلەمانه نه‌ك ئه‌وان، بۆ ئه‌مه‌ش سەرۆکى پەرلەمانى چه‌ند جارێک داوایكرد کە کامێرا بچێتە سەر پەرلەمانتاران له‌كاتی قسه‌كردنیاندا. به‌شێكی تری په‌رله‌مانتارانیش باسیان له ئیمتیازاتی په‌رله‌مانتار كرد، له‌به‌رامبه‌ردا سەرۆکى پەرلەمان، وتی، لەم خولەی په‌رله‌ماندا پەرلەمانتاران هیچ ئیمتیازاتێکیان نییە، جگە لە 50%ى مووچەکانیان و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه ئیمتیازاتی حکومەت زیاتره، بەڵام هیچ کەسێك قسەیان لەسەر ناکات.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئێوارەی دوێنێ سێشەممە لە ناوچەی تاسڵوجە ڕووداوێك ڕویداوە و بەهۆیەوە دوو كەس برینداربوون، وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانیش ده‌ڵێت، كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی بووه. نه‌قیب سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگەیاند، ئێوارەی دوێنێ سێشەممە لە ناوچەی تاسڵوجە كێشەیەكی كۆمەڵایەتی لەنێوان خێزانێك ڕوویداوە و بەهۆیەوە پیاوێك هێرشیكردووەتە سەر ماڵی خەزوری و دوو چەقۆی لە خەسوی داوە و دواتریش دوو چەقۆی لە هاوژینەكەی داوە. ئەوەشی خستەڕوو، لە دوای ڕووداوەكە تۆمەتبارەكە هەڵهاتووە و دواتر لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیركراوە و لێكۆڵینەوەش لە ڕووداوەكە دەستیپێكردووە.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کەشناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئه‌مرۆ و سبه‌ی بڵاوکردەوە و ڕایگه‌یاند، ئاسمانی زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان ساماڵ و پەڵەهەور ده‌بێت و پاشان دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور. هاوكات، كه‌شناسی پله‌كانی گه‌رمای پێشبینی كردووه و ده‌ڵێت، ئەمڕۆ پله‌ی گه‌رمای هه‌ولێر 20 پلە و سلێمانی 20 پله و دهۆک 19 پله و کەرکوک 22 پلە دەبێت. سبەینێش، هەولێر 19 پلە و سلێمانی 19 پلە و دهۆک 16 پله و کەرکوکیش 21 پله دەبێت. كەشناسیی ئاماژەی ده‌شڵێت، سبەی پێنجشەممە ئاسمانی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان هەوری تەواو دەبێت و نمەباران دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییەكان بەفر دەبارێت.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکى هەرێمی کوردستان، لەساڵیادی ڕۆژی جیهانیی نه‌هێشتنی توندوتیژيی دژی ژنان په‌یامێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت، كاتى کەرەنتینە و ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ پياوان بووە مایەی هۆشیاری و بەخۆداچوونەوە "کە ناوماڵ تەنها شوێنی حەسانەوە نييه، بەڵکو شوێنی کار و هاوکاری و بەجێهێنانی ئەرکەکانیشمانە بەرامبەر دایک و خوشک و هاوژین و پەروەردەی منداڵەکانمان." دەشڵێت، "كوردستانيش وه‌ك هه‌موو جيهان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، قۆناغێکی زۆر سەخت تێده‌په‌ڕێنێت. ئافرەتان لە ماڵ و نەخۆشخانە و دامەزراوە تەندروستی و پەروەردەیییەکان، ئەرکێكى قورسيان کەوتە ئەستۆ." دەقی پەیامەکە: لە ساڵیادی ڕۆژی جیهانیی نه‌هێشتنی توندوتیژيی دژی ژناندا، جه‌خت له به‌رده‌واميى پشتگيرى له مافه‌كانيان و هه‌وڵ و کاری بەردەوام بۆ نه‌هێشتنى توندوتیژیی دژى ژنان دەکەینەوە. كوردستانيش وه‌ك هه‌موو جيهان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، قۆناغێکی زۆر سەخت تێده‌په‌ڕێنێت. ئافرەتان لە ماڵ و نەخۆشخانە و دامەزراوە تەندروستی و پەروەردەیییەکان، ئەرکێكى قورسيان کەوتە ئەستۆ. ژنان لە بەرەی پێشەوەی خەبات بوون بۆ پەروەرده‌ی منداڵ و پاراستنی هاووڵاتیان و ڕێگرى له بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تا و چاره‌سه‌ركردنى نه‌خۆش. دەستخۆشی لە پەرستار و پزیشک و کرێکار و کارمەندانی تەواوی دامەزراوە تەندروستی و پەروەردەیییەکانی کوردستان و سوپاسى ئه‌رك و ماندووبوونيان ده‌كه‌م. قەیرانی ئابووری و دارایی كه لێكه‌وته‌ى په‌تاى كۆڤيد_19ن، لەگەڵ گرژييه سياسييه‌كان، دەستکەوتەکانی ژنان ده‌خه‌نه مەترسییەوە، به‌ڵام ئافرەتانی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە کە لەگەڵ لايه‌نه په‌يوه‌ندداره‌كانى حکوومەتی هەرێمى كوردستان کار ده‌که‌ین بۆ پاراستی دەستکەوتەکانيان و نه‌هێشتنى توندوتیژی و مسۆگه‌رکردنی دادوەریی کۆمەڵایەتی. له هه‌ر شوێن و ئاستێكدا بێت، به‌ره‌نگارى گێچەڵ و دەستدرێژی بۆ سه‌ر ئافره‌تان ده‌بينه‌وه. توندوتیژی، پرسی مافی مرۆڤ و هەموو کۆمەڵگەیە. پێویستە پیاوان ڕۆڵی كاراتر ببینن، بەشێکی گەورەی چارەسەر بن و ڕۆڵيان له نەهێشتنی توندوتیژيدا هه‌بێت. كاتى کەرەنتینە و ڤایرۆسی کۆرۆنا، بۆ پياوان بووە مایەی هۆشیاری و بەخۆداچوونەوە کە ناوماڵ تەنها شوێنی حەسانەوە نييه، بەڵکوو شوێنی کار و هاوکاری و بەجێهێنانی ئەرکەکانیشمانە بەرامبەر دایک و خوشک و هاوژین و پەروەردەی منداڵەکانمان. ئێمە لە سەرۆکایەتیی هەرێمى كوردستان هەماهەنگی و هاوکاری له‌گه‌ڵ حکوومەت دەکەین بۆ پاراستنی مافەکانی ژنان و بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی لەسەر بنەمای جێندەر، هەروەها هانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەدەین کە بۆ ئه‌م پرسه بە گوڕ و تینێکی زیاتره‌وه پشتگیریی دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان بكه‌ن. ئافره‌تان دڵنیا دەکەینەوە کە هاوکاری و هەماهەنگیمان بۆ گه‌يشتن به ئاکامی باشتر بەردەوام دەبێت. هيوادارم چالاکی و کارەکان تەنها لەم شازدە ڕۆژه‌دا قەتیس نەمێنن، بەڵکوو هەمووان پێکەوە بە ژن و پیاوەوە ڕۆژانە کار بۆ نه‌هێشتنی توندوتیژی و بەدیهێنانی ئامانجەکانمان بۆ ئاشتی و یەکسانی و دادوەری، بكه‌ين. هیوای سەرکەوتن و تەندروستی بۆ هەموو لایەک دەخوازم. نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ٢٥/ ١١/ ٢٠٢٠
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش جێنین ھینیس پلاسخارت، نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق ڕایگه‌یاند، بوونی پەیوەندی ته‌ندروست لەنێوان ھەولێر و بەغدا، کلیلی سەقامگیرییه بۆ ئەو وڵاته و وه‌كو ئاماژه‌یه‌كیش بۆ بڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت، پێویسته ئه‌وه ڕوون بێت، كه فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانیش هاوڵاتی عێراقین. سه‌باره‌ت به پرسی داخستنی کەمپی ئاوارەکانیش باسی له‌وه‌كرد، "تێدەگەین لەوەی كه بەرپرسانی عێراقی لەژێر گوشارێکی سەختدان، بەڵام نابێت داخستنی کەمپەکان ببێتە ھۆکاری سەرھەڵدانی قەیرانێکی دیکە." ده‌شڵێت، "حکومەتی عێراق دەست بەستراوی چەندین کێشەی ئابوری و سیاسی و ئەمنییه."
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 25ی تشرینی دووه‌م، ئەنجومەنی وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتی مه‌سرور بارزانی بۆ تاووتوێكردنی (داهات و خەرجییەكان و دوا پێشهاتەكانی پرسی دانوستان لەگەڵ به‌غدا سەبارەت بە شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان) و (پێشنووسی پەیڕەوی دیاریكردنی ماف و ئیمتیازەكانی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوه‌كان) كۆده‌بێته‌وه. تاووتوێكردنی پرسی دانوستان له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌كاتێكدایه، 12ی ئه‌م مانگه، په‌رله‌مانی عێراق له‌دانیشتنێكدا بە زۆرینەی ده‌نگ و بێ له‌به‌رچاوگرتنی نیگه‌رانی نوێنه‌رانی كورد له په‌رله‌مانی عێراق، پرۆژەیاسای قەرزی په‌سه‌ندكرد و نوێنه‌رانی كوردیش دانیشتنه‌كه‌یان بایكۆت كرد.