دوای ئەوەی فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆچی دواییکرد، ئێستا هێمن قادر، جێگری پارێزگار، پۆستی پارێزگار بە وەکالەت بەڕێوەدەبات.
بە گوێرەی زانیارییەکانی باڵکێش، چەند ناوێک بە نافەرمی پێشنیازکراون بۆ شوێنگرەوەی فرسەت سۆفی، بەڵام تاوەکو ئێستا یەکلایی نەبوونەتەوە و پارتی دیموکراتی کوردستان بە فەرمی ناوی هیچ کەسێکی رانەگەیاندووە.
ئەو کەسانەی کە ناویان هاتووە بۆ ئەوەی ببنە پارێزگار کێن؟