سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ دەڵێ" بە بینینی ریکلامی چاوپێکەوتنەکەم دوو فەرمانی گرتنم بۆ دەرکراوە و سێ جار تەبلیغیان بۆ ناردووم".شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ لە پۆستێکیدا لە پەیجی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی" ریکلامی چاوپێکەوتنەکەیان بینیوە دوو فەرمانی گرتنم بۆ دەرکراوە و هەر ئەمڕۆ سێ تەبلیغی ئاسایش و پۆلیسم بۆ هاتووە و هاتوونەتە سەر ئۆفیسەکەم".شاسوار عەبدولواحید نووسیویشییەتی" ئەوانەی بە مەردی دەژین باوەش دەکەنەوە بۆ مەرگ و لێی ناترسن، چ جای ترس لە دەستگیرکردن".ئەمە لە کاتێکدایە، کە ناوبراو چەندین دۆسیەی لای پۆلیس هەیە و یەکلایی نەکراونەتەوە، بەتایبەت دۆسیەی پشکەکانی چاڤی لاند کە مافی خەڵکە.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد، كه شه‌پۆلێكى تری بارانبارین ڕوو له هه‌رێمى كوردستان ده‌كاته‌وه و له ناوچه شاخاوییه‌كانیش به‌فر ده‌بارێت. كه‌شناسی ده‌ڵێت، له به‌ره‌به‌یانى ڕۆژى پێنجشه‌ممه‌وه كاریگه‌ریى شه‌پۆلێكى بارانبارین ڕوو له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و باران له ته‌واوى ناوچه‌كان ده‌بارێت و ده‌شڵێت، كاریگه‌ری شه‌پۆله‌كه تاوه‌كو ئێواره‌ی ڕۆژى هه‌ینى به‌رده‌وام ده‌بێت و پێشبینىش ده‌كرێت له ناوچه شاخاوییه‌كان به‌فر ببارێت و پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بێته‌وه.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش عه‌لی حه‌مه ساڵه‌ح، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان، ده‌قی گفتوگۆی خۆی و به‌رسێكی باڵای یه‌كێتی له په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوكردووه‌ته‌وه و تیایدا باس له‌وه ده‌كات، كه قەباری قاچاخچێتی لە دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ (٤٥ ملیۆن) دۆلارە و دەشڵێت، ھیوام وایە ئەوانە قسه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌مه‌ش بكه‌ن كه به‌رده‌وام باسی سەروەری یاسا دەكەن و دەڵێن حوكمی مافیامان قبوڵ نیە. دەقی نوسیەنەكەی عەلی حەمە ساڵح: ھیوام وایە ئەوانەی باسی یاسا سەروەری دەكەن ودەڵێن: حوكمی مافیامان قبوڵ نیە قسەیەك لەسەر ئەمەش بكەن. گفتوگۆی من و بەرپرسێكی یەكێتی لەسەر دەستكەوتنی (٤٥ ملیۆن) دۆلار مانگانەی پارەی قاچاخچێتی لە باشماخ . لەماوەی ڕابردوودا باسی ئەوەمكردبوو كە قەباری قاچاخی لە باشماخ (٤٥ ملیۆن) دۆلارە.. لەم ڕۆژانەدا بەرپرسێكی یەكێتی پەیوەندی پێوە كردم، بۆ سەلماندنی ئەم ژمارەو وردەكاریە قاچاخیەكان لێرەدا گفتوگۆكە بڵاوی دەكەمەوە. ئەو پرسی ؟ عەلی لەم ڕۆژانەدا وتبوت: قەبارەی قاچاخی لە باشماخ (٤٥ ملیۆن)ە، ئەم بڕە زۆر نیە! وەڵامم دایەوە، ئێوە لە من باشتر ئاگادارن، بەداخەوە بێدەنگن!! بەڵێ (٤٥ ملیۆن) دۆلار واتە: (٤ ھەزار و ٥٠٠ دەفتەر) ی مانگانە. حەزیشت كرد بۆتان دەسلمێنم.. وتی: پێمخۆشە بزانم.. پێموت: بە دوو جۆر بۆتدەسەلمێنم.. یەك: رۆژانە نزیكەی (٣٠٠ )كۆنتێنەر بە تەنسیق(قاچاخ ) لە خەتی ئاسایش داخڵدەبێت. لە مانگێكدا (٩ ھەزار) دەكات، ھەندێك بارھەڵگر (٤ ھەزار) دۆلاری لێوەرگیراوە وەك كاھو و قەڕنابیت و فەرش ، ھەشە ١٢ ھەزار) دۆلارە وەك ھێلكە، دوگیش (٣٠ ھەزار) دۆلاربوو!! .. وادابنێ تێكڕا ھەر كۆنتێنەرێك (٥ ھەزار) دۆلارە، دەكاتە (٤٥ ملیۆن) دۆلاری مانگانە.. دوو: ئێستا جگەرە بە تەواوی بەقاچاخ دێت، لە بازاڕی دۆلارەكە نوسینگەیان داناوەو نزیكەی (١٠ ملیۆن) دۆلاریان دەستدەكەوێت .. ھەر ئەو برادەرانەی جگەرە دەكەن موبایلی فڕۆكەخانەش لای ئەوانە!! كە (٢٥٪) گومرگ دەدەن و (٧٥٪) وەك ئێكسسوارات داخڵدەكەن!! واتە: (٢٥٪) گومرگ دەدەن... ئۆتۆمبیل لای دوو برادەی دەیكەیانە كە نووسینگەكەی لە عەقاریە، ھەر ئۆتۆمبیلێك قەدەغەو مۆدیل خوار و نایاسایی داخڵی دەكەن!! برادەرێك (١٢) ڕانجڕۆڤەری مۆدیل خواری ھەبوو بە (١٢ دەفتەر) دۆلار داخڵیانكردبوو!! شەوی (٣٠ )ئۆتۆمبیل داخڵ بكەن نزیكەی (٣٠ دەفتەر) دۆلارە!! نرخی ئۆتۆمبیلێك لە (٥ ھەزار) دۆلار بۆ (١٠ ھەزار) دۆلارە!! قازانجی گەورە لە ھێلكەیە، شەوێ (٦٠ )كۆنتێنەریش داخڵبكرێت (٧٢ دەفتەر) دۆلار دەكات!! شەوی پێنچ بار ھەڵگر دوگ داخڵبكەن (١٥ دەفتەر) دۆلار دەكات!! ئێستا فەرشیش زۆر دێت كۆنتێنەری ٤ ھەزار دۆلارە، شەوی (٣٠ )داخڵبكەن. (١٢ دەفتەر) دۆلاری شەوانەیە!! ـ كەرەسەتەی كارەبایی بەھەمان شێوەی، كاھو كەلەرم و قەڕنابیت (٤٠ )وەرقەیە... وەزارەتی كشتوكاڵ لە ھەر وەرزێكدا ھەر میوەو سەوزیەك داخڵ بكات ئەمان بە قاچاخ دەیھێنن!! ئێستا ئاژەڵێكی زۆریش بە قاچاخ دێت، گەورە بە (١٠٠ )بچوك بە (٣٥). ئێ نووسینگەیەكیشیان بوو لە پەروێزخان و یەكێكیش لەكەلار، كە زیاتر ئیشی مەرزی پەروێزخانی دەكرد! ئێستا پەروێزخان باشترە.. دڵنیابە وردی بكەمەوە (٤٥ ملیۆن) زیاتر دەكات؟ ئێستا دوو گەراجی گەورە ھەن، یەكیان لە خوار ھوڵوبەی نزیك بازگەی كۆنی سلێمانی عەربەت و ئەوەكەشیان (٣٠٠ مەتر) لەدوو ڕیانی تانجەرۆ دورە، ئاسایش حیمایەی باری قاچاخ دەكات تاوەكو ئەوێ، بڕۆ بزانە چی تێدایە... حەزم كرد منیش یەك دوو پرسیار بكەم... لێم‌پرسی ئەم پارە ھەمووی بۆ حیزبە؟ وتی: خۆت دەزانیت بۆ كێ و كێیە! چۆن دابەشكراوە، لە ئەنجومەنەكەی ئێمە كەس ئاگاداری نیە.. پێشموانیە بۆ یەكێتی بێت، ئێستا سێ برادەریان ھێناوە حساباتی پارەو ئیش لای ئەوانە، بێ بەبێ ئەوان نەك شاروانی و ئاسایش و وەبەرھێنانی سلێمانی وەزیرەكانیش ناتوانن ھیچ بكەن!! پرسیم بۆ كەس قسە ناكات؟ وتی: ئەم مەكتەب سیاسیە ئەوەی جاران نیە موناقشەی تێدا دەكرا، ئێستا كەس ھیچ ناڵێ!! پێوت : شتێكی خۆشت بۆ باس بكەم دزی لە دز دەكرێ!! لە پەروێزخان چەند جارێك دوگ و ھێلكەیان داخڵكردبوو، (٣٠ ھەزار) دۆلار‌و (١٢ ھەزار) دۆلاریان لە بارەكە وەرگرتبوو.. لەو حساباتەی بۆ بەرسەكان نووسیبویان كاھوو فەرش ٤ ھەزار دۆلار بۆ بەرپرسەكەو ئەوی دیكەیان بۆ خۆیان بردبوو. لام گرنگە شتێكی دیكەیە ھەیە بیگەیەنیت كارێكی زۆر باشە.. پێشتر چەندین كەس و كۆمپانیا سەمادیان دەھێنا، یان جوتیارێك خۆی چەند تەنێكی لە ھەولێر یان شوێنێكی تر دەھێنا بۆ گەنمەكەی... ئێستا جگە لە سێ كۆمپانیای سەوزەبڵاخ و پەینی گەرمیان و باشترین پەین ڕێگا نادرێت ھیچ كەسێك داخڵی بكات! جوتیاری داماو گەنمەكەی پارە ناكات، ھەمووی تووشی زیان بوە ئێستا تەماح لە باخەڵی بەتاڵ ئەوانیش بدەن!! تێبینی: بەڕەزامەندی بەرپرسەكە ئەم گفتووگۆیە بڵادەكەمەوە، ناوی ھەندێك شەخس و وردەكاری برد، داوای كرد بڵاوی نەكەمەوە!!!
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنه جیاوازه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان داوای زیادكردنی بڕگه‌یه‌ك بۆ به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ی سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌ی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن. دوێنێ دووشه‌ممه، 23ی تشرینی دووه‌م، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و به‌بێ ئه‌وه‌ی كارنامه‌ی دانیشتنه‌كه‌ی ئاشكرا بكات داوای له په‌رله‌مانتاران كرد ئاماده‌ی دانیشتنی ژمارە 10ی ئاسایی خولی پایزەی ساڵی دووەم لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان بن لە کاتژمێر 11ی ڕۆژی چوارشەممە، 25ی تشرینی دووه‌م. ئه‌مڕۆش سێشه‌ممه، 24ی تشرینی دووه‌م، 21 ئەندام پەرلەمانی کوردستان نوسراوێكیان ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی كوردستان کردووە و تیایدا داوای زیادکردنی بڕگەیەک بۆ گفتوگۆکردنی پرسی دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەران و شاندی هەرێم بۆ بەغدا دەکەن.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئەمڕۆ سێشەممە، 24ی تشرینی دووه‌م، پردی ناحیه‌ی پردێ كە لەدوای ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 ته‌قێنرایه‌وه و پێشڕه‌وی حه‌شدی شه‌عبی تێدا وه‌ستێنرا، به تێچووی 692 ملیۆن دینار نۆژەنكرایەوە و ئەمڕۆ به ڕووی هاتووچۆی هاوڵاتیان و شۆفێراندا كرایه‌وه.له‌باره‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه و كردنه‌وه‌ی پرده‌كه‌وه بەڕێوەبەری ڕێگاوبانی كەركووك ڕایگەیاندووه: پردەكە بەشێوازێكی مۆدێرن نۆژەنكراوەتەوە و كارمەندانی هونەری و ئەندازیاری سه‌ر به بەڕێوەبەرایەتی ڕێگاوبانی كه‌ركووك لەچوارچێوەی پڕۆژەكانی سندوقی ئاوەدانكردنەوەی ناوچەكاندا توانیویانە كارەكانی تەواو بكەن وێنه‌ی پرده‌كه دوای نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 24ی تشرینی دووه‌م، له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌وه، تاوه‌كو ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه دراوه‌كان له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌مشێوه‌یه مامه‌ڵه‌یان پێوه ده‌كرێت. 100 دۆلار به 125 هه‌زار و 50 دیناره. 100 پاوەن بە 166 هەزار و 750 دینارە. 100 یۆرۆ بە 148 هه‌زار دینارە. 100ھەزار تمه‌نی ئێرانی به پێنج هه‌زار دیناره. 100 لیرەی تورکی بە 16 هەزار و 400 دینارە.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کەشناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئه‌مرۆ و سبه‌ی بڵاوکردەوە و ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئاسمانی زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت. كه‌شناسی پله‌كانی گه‌رماشی دیاری كردووه و ده‌ڵێت، ئه‌مڕۆ پله‌ی گه‌رمای هەولێر 23 پلە و سلێمانی 20 پله و دهۆک 18 پله و کەرکوک 25 پلە دەبێت. سبەینێش، هه‌ولێر 24 پلە و سلێمانی 19 پلە و دهۆک 17 پله و کەرکوکیش 24 پله دەبێت و ده‌شڵێت، ئه‌مڕۆ پله‌ی گه‌رمای حاجی ئۆمه‌ران گه‌یشتووه‌ته سفر پله.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش بەڕێوەبەرایەتی بانكی خوێنی هەولێر بانگه‌وازێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت، "داوای بەپەلە لە خوێنبەخشانی بەڕێز ده‌كه‌ین به‌زووترین کات سەردانی بانکی خوێن بکەن به‌مەبەستی خوێن بەخشین." بانكی خوێن، داوا لە کۆمەڵە و ڕیکخراوەکانی خوێن بەخشین و میدیاكان و پەیجەکانی تۆڕە كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش ده‌كات هەماهەنگ بن و ڕۆڵی خۆیان بگێڕن و هاوكاربن. ده‌شڵێت، "ئەو كەسانەی سەردان دەكەن لە كاتژمێر 8ی بەیانی بۆ 8ی شەو سەردانی بانكی خوێن بكەن لە پشت نەخۆشخانەی ڕزگاری."
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 24ی تشرینی دووه‌م، له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌وه، تاوه‌كو ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه زێڕ له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌مشێوه‌یه مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت. یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 275 ھەزار دینارە. یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 323 ھەزار دینارە. یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 371 ھەزار دینارە.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش شەوی ڕابردوو دووشه‌ممه، 23ی تشرینی دووەم، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر له تویتێكدا نیگه‌رانی خۆی لەبارەی كوشتنی ژنه‌كه‌ی كه‌لاره‌وه ده‌ربڕیوه و ده‌ڵێت، "تاوانبارانی ڕووداوەکە بە سزای خۆیان دەگەن." ده‌شڵێت، "کوشتنی ژنێکی گەنج لە کەلار بەشێوەیەکی دڕندانە، زۆر نیگەرانیی کردم، سوپاسی هێزە ئەمنییەکانمان دەکەم بۆ وەڵامدانەوەی خێرایان." باسی له‌وه‌شكردووه، "ژنان و كچانی کوردستان ده‌بێت بەبێ هەڕەشەی توندوتیژی، مافی ئه‌وایان هه‌بێت ژیانێكی یەکسان، ئازاد و سەلامەت بژین."
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 24ی تشرینی دووه‌م، به‌شێك له پێشمه‌رگه‌كانی لیوای 9 ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌هۆی گواستنه‌وه‌یان بۆ سه‌ر لیوای 16 و زیادكردنی ده‌وامه‌كه‌یانه‌وه گردبوونه‌وه و ڕێگای سەرەکی سلێمانی-ڕانیەیان داخست. ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد، "كه سنووری ئه‌ركی لیوای 16 ده‌كه‌وێته خانەقین و گوێر و مەخمور و میحوەری کرکوک و به‌هۆی نه‌بوونی مووچه و دووری ڕێگاكه‌وه ناتوانین ده‌وام بكه‌ین.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش دوای تێپه‌ڕبوونی دوو هه‌فته به‌سه‌ر كۆچی دوایی (وه‌لید موعه‌لیم)، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشووی سوریا، به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته، (فەیسەڵ میقداد)، جێگری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی سوریای وەكو وەزیری دەرەوه‌ی نوێی سوریا دەستنیشان كرد نووسینگەی به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سوریا به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و ڕایگەیاند، به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆككۆماری سوریا سێ بڕیاری دەركردووە، كه ئەوانیش بریتین له دانانی فەیسەڵ میقداد، وەكو وەزیری نوێی دەرەوە و بەشار جەعفەری وەكو جێگری وەزیری دەرەوە و بەسام سەباغی وەكو نوێنەری هەمیشەیی سوریا لە نەتەوە یەكگرتووەكان.