کوردستان

واده‌ی ناردنی پاره‌ی گه‌نمی جووتیاران ئاشكرا كرا

24-11-2020
واده‌ی ناردنی پاره‌ی گه‌نمی جووتیاران ئاشكرا كرا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر ڕایگەیاند، بڕیارە ئەم هەفتەیە بەغدا نزیكەی سێ ملیار دیناری گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان بنێرێت و بەوەش كۆی ئەو بڕە پارەیەی كە ناردوویەتی دەكاتە نزیكەی 20٪ی پارەی گه‌نمی جووتیاران.

وتیشی، تائێستا بەغدا بە دوو قۆناغ پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی كوردستانی ناردووەو ئەو سێ ملیار دینارەش ئەگەر بگات، دەكاتە قۆناغی سێیەم و بەغداش بەڵێنیداوە لە ساڵی 2020دا هەموو پارەكە بنێرێت.