کوردستان

کەسێک برازەکەی بە بۆڕی و دار دەکوژێت

24-11-2020
کەسێک برازەکەی بە بۆڕی و دار دەکوژێت
قەبارەی نووسین:
A A 21px

عەمید هەڤاڵ، بەڕێوەبەری پۆلیسی عروبەی شاری كه‌ركووك ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو لە گەڕەكی پەنجا عەلی كەركووك، بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتییەوە مامێك برازاكەی خۆی بە بۆری و دار كوشتووه‌.

بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، شەڕەکە بەھۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە بووە و کەسێک بە بۆڕی و دار لە برازاکەی خۆی دەدات و دەیکوژێت.

ئەو کەسەی لە ڕووداوەکەدا کوژراوە، ناوی "حەوێز شەلال"ـە و تەمەنی 42 ساڵە، دوای برینداربوونیشی "لەسەر شەقام فڕێدراوە" و دواتر گەیێندراوەتە نەخۆشخانە. بەھۆی سەختی برینەکەیەوە بەرەبەیانی ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.