بە گوێرەی ڕاپۆرتی ماڵپەڕێکی ئەمریکی، ھاوپەیمانی دارایی نێودەولەتیی ھاوکاری دارایی عێراقی لە ئەستۆ گرتووە و بڕی 150 ملیار دۆلاری بۆ دەگەڕێنێتەوە لە ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی مۆنیتۆری ئەمریکیدا ھاتووە، " ھاوپەیمانی دارایی نێودەولەتیی کە لەم دواییە دامەرزراوە، ھاوکاری عێراقی لە ڕووی داراییەوە لە ئەستۆ گرتووە”. ئاماژەی بەوەشکردووە، پێشبینی دەکرێت بڕی 150 ملیار دۆلار بۆ عێراق بگەڕێنێتەوە، کە لە ساڵی 2003ـەوە تاوەکو ئێستا دیار نەماون.
فەرەیدون عەبدولقادر بۆ جاری سێیەم چووە نێو ژیانی هاوسەرییەوە ھاوسەرگیری لەگەڵ کچێکی شاری سلێمانیدا کردووە کە ٤٧ ساڵ لەخۆی منداڵترە . فەرەیدون عبدالقادر ئەندامی پێشووتری مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە مانگی سێپتەمبەری ئەمسال بۆ جاری سێیەم چوە نێو ژیانی ھاوژینی لەگەل خاتوو ( س ،س ،م ) دانیشتوی شاری سلێمانی کە تەمەنی ٢٨ ساڵەو دەرچووی پەیمانگای تەکنیکی سلێمانیە . فەرەیدون عبدالقادر لەدایک بوی سالی ١٩٤٧ _ کەرکوک، ئەمە بۆ جاری سێیەمە دەچێتە نێو ئەو پرۆسەیەوە یەکەم جار ژیانی ھاوسەریی لە سالی ١٩٧٤ لەگەل خاتونێکی کەرکوکی پێکھێناوە و ھاوژینی دوەمیشی خانمێکی ئێرانیە و لەسالی ٢٠٠٤ چونە نێو ژیانی هاسەریی. خاتوو ( س ، س )ژنی سێیەمی فەرەیدون عەبدولقادر، لەدایکبووی ١٩٩٢ سلێمانیە و لەمانگی نۆی ئەمسال بووەتە ھاوژینی سێیەمی فەرەیدون عبدولقادری تەمەن ٧٤ ساڵ . سەرچاوە؛ دیپلۆماتیک مەگەزین
“320 ملیار دینارەکەی بەغدا بگات یان نەگات، بەمزووانە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکەین”. جووتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "مووچە بەم زووانە دابەش دەکرێت. وتیشی “حکومەتی هەرێم سوپاسی خۆڕاگریی مووچەخۆرانی دەکات و بەم زووانە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکەین. وتەبێژەکەی حکومەتی ئەوەشی خستەڕوو "لە کۆبوونەوەی چوارشەممە ڕابردووی ئەنجوومەنی وەزیران، قسە لەسەر مووچەی فەرمانبەران کراوە و یەکێک لە ڕاسپاردەکانی سەرۆکی حکومەتیش ئەوەبوو: “بەگەیشتن یان نەگەیشتنی 320 ملیارەکەی بەغدا، بەمزووانە مووچە دابەش بکرێت."
كاروان كهلاری/ باڵكێش باڵيۆزخانەی ئەمريکا لە عێراق، لە ڕاگەيەندراوێکدا ڕایدهگهیهنێت، ئەو توندوتیژييە نابەرپرسيارانەیەی بەرامبەر خۆپيشاندەران کراوه و دهبێت لێكۆڵینهوه بكرێت و دهڵێت، واشنتۆن هاوكار دەبێت بۆ لێپێچينەوە لهگهڵ ئهو كهسانه. دهشڵێت، توندوتیژی لە بنەمای ديموکراسيدا جێی نابێتەوە و دەبێت حکومەتی عێراق خۆپيشاندەران و هەموو ئەو کەسانەی بپارێزێت كه لايەنگری دەنگی ئازادن، داواشدهكات، لێكۆڵینهوهش لهو كهسانه بكات كه توندوتیژییان بهرامبهر به خۆپیشاندهران ئهنجامداوه. 27ى ئەم مانگە، لایهنگرانی ڕهوتی سهدر، لهسهر داوای موقتهدا سهدری ڕێبهری ڕهوتهكهیان له شاری بهغدا و چهند شارێكی تری ناوهڕاست و خوارووی عێراق خۆپیشاندانیان ئهنجامدا، له شاری زیقار لهگهڵ هێزه ئهمنییهكاندا گرژی لهنێوانیاندا دروستبوو و بهوهۆیهوه چەند کەسێک کوژران و ژمارەیەکى زۆر خۆپیشاندهریش برینداربوون، دواتر مستهفا كازمی، سهرۆكوهزیرانی عێراق، فهرماندهی پۆلیسی زیقاری له پۆستهكهی دوورخستهوه و هێزە ئەمنییەکانیش قەدەغەى هاتووچۆیان لە پاریزگاكه ڕاگەیاند.
كاروان كهلاری/ باڵكێش کۆبوونەوەى یەکێتی و گۆڕان لە دەباشان کۆتایی هات و لهڕاگهیهندراوێكی هاوبهشدا داوای بهپهله پێكهێنانی وهفدی خاوەن بڕیاری حکومەتی ھەرێمی كوردستان دهكهن بۆ چوونه بهغدا، بهمهبهستی چارهسهركردنی كێشهی مووچه و بودجهی ههرێمی كوردستان. دەقەی ڕاگەیەنراوەکە: ئەمڕۆ یەکشەمە ٢٩/١١/٢٠٢٠ کۆبوونەوەی لوتکەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان لەدەباشان بەڕێوەچوو .تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە گفتوگۆکردن بوو ، لەسەر دواین گۆڕانکاری و پێشھاتە سیاسی و ئابوورییەکانی ھەرێم و عێراق ، بەتایبەت خراپی بژێوی ژیانی ھاوڵاتیان و مووچەخۆرانی ھەرێم ، کە بەرئەنجامی قەیرانی دارایی و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دروست بووە ، دواتریش بەدیارکراوی دوای دەرکردنی یاسای ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ، پەیوەندیدار بە کورتھێنانی بودجەو وەرگرتنی قەرز قەیرانەکە قوڵتربووەتەوە .سەڕەڕای جەختکردنەوە لەتوندوتۆڵکردنی پەیوەندی نێوان ھەردوولا، بەپێویست زانرا ھەنگاوی کرداری خێرا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بنرێت، ھەروەک ھاوڕابووین لەسەر ئەم بڕیارانەی خوارەوە:١ . بەپەلە وەفدێکی خاوەن بڕیاری حکومەتی ھەرێم پێکبھێنرێت و بچێتە بەغدا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چارەسەرکردنی ریشەیی و کۆتایی کێشەی بودجەو موچەی ھەرێمی کوردستان ، لەھەمانکاتدا ئەم ھەنگاوە ببێتە بناغەیەکی پتەو بۆ یاسای بودجەی ٢٠٢١ فیدڕاڵی2. پێشوازی لەھەنگاوەکانی بەرەوپێشچوونی سیستمی لامەرکەزی کارگێڕی و دارایی دەکەین ، ھەروەک لەکارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمدا ھاتووە3. زەمینەخۆشکردن بۆ کۆبوونەوەی لایەنە سیاسیەکانی کوردستان و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان بە مەبەستی چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی رووبەڕووی واقیعی ھەرێم و عێراق دەبێتەوە.یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بزووتنەوەی گۆڕان
كاروان كهلاری/ باڵكێش ڕۆژی 27ی ئابی ئهمساڵ، لیژنەى لیکۆڵینەوە لە دۆسیەکانی گەندەڵی لهلایهن مستەفا کازمی، سهرۆكوهزیرانی عێراقهوه دروستكرا، تاوهكو ئێستاش 7 دۆسیەی گەورەى گەندەڵی جوڵاندووە. ڕۆژی 17ی ئەیلولی ئهمساڵیش، لهسهر داوای ئهو لیژنهیه هێزێکی سەربازیی سهر به ئهنجومهنی وهزیرانی عێراق، "ئەحمەد ساعیدی"، سەرۆکى پێشووی دەستەی خانەنشینی و 6 بەرپرسی تری عێراقی دهستگیركرد و ڕووبهڕووی دادگای كردنهوه. لهنوێترین پێشهاتیشدا له نوسراوێكدا داوا دهكات دەستبەسەر موڵک و ماڵی "ئەحمەد ساعیدی" و برایهكی بهناوی سهباح و ژن و منداڵەکانیشیدا بگیرێت.
ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٢٧٧) ١. پشکنین: (٤٣٨٠ پشکنینی نوێ)• (١٢٣٧) هەولێر• (٣٤٦) سلێمانی• (٢٦٥٢) دهۆك• (٢٥) هەڵەبجە• (٧٠) گەرمیان• (٥٠) ڕاپەڕین•٢. تووشبوو: (٣٠٤ تووشبووی نوێ)• (٩٨) هەولێر• (٧٢) سلێمانی• (١٠٥) دهۆك• (٩) هەڵەبجە• (١٨) گەرمیان• (٢) ڕاپەڕین•٣. چاکبوون: (٥٣٩ چاکبوون)• (١١٩) هەولێر• (١٧) سلێمانی• (٣٦٢) دهۆك• (١٠) هەڵەبجە• (٣١) گەرمیان• (٠) ڕاپەڕین•٤. مردن: (١٤ مردن)• (٣) هەولێر• (٤) سلێمانی• (٥) دهۆك• (٠) هەڵەبجە• (١) گەرمیان• (١) ڕاپەڕین ئاماری گشتی:کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)پشکنین ٨١٠٥٤٦ (٢٨٧٢٩٦ هەولێر، ١٨٠٨٧١ سلێمانی، ٣٣٥٥٤٦ دهۆك، ٦٨٣٣ هەڵەبجە)تووشبوون ٩٦٢٠١ (٣٤٧٢٨ هەولێر، ٢٨٠٣٣ سلێمانی، ٣٠٤٢٥ دهۆك، ٣٠١٥ هەڵەبجە)چاکبوون ٦٠١٦٥ (٢١١٦١ هەولێر، ١٩٣٣٤ سلێمانی، ١٦٨٨٤ دهۆك، ٢٧٨٦ هەڵەبجە)لەژێر چارەسەر ٣٢٩٠٤ (١٢٧١٦ هەولێر، ٧١٧٥ سلێمانی، ١٢٩١٩ دهۆك، ٩٤ هەڵەبجە)مردن ٣١٣٢ (٨٥١ هەولێر، ١٥٢٤ سلێمانی، ٦٢٢ دهۆك، ١٣٥ هەڵەبجە)
ھەندێ کات دەڵێی ھاڕونە ڕەشیدە، ھەندێ کاتیش وەك دان بیلزاریان دەردەکەوێت. بەلای ھەندێکیشەوە کیم جۆن ئۆنی کوردستانە. ھەڵکەوت زاھیر، ئاوازدانەر و مۆزیسیانی کورد، زۆربەی گەنجانی کوردستان حەسوودی بەم جەوە دەبەن کە ئەو پیاوە ھەیەتی. ڤیدیۆیەکی باڵکێش لەسەر ھەڵکەوت زاھیر کە زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر ھەیە، ئێوەش دەتوانن بینەری بن. https://fb.watch/239pfaIPYp/
ئهمڕۆ یەکشەممە، 29ی تشرینی دووهم، لهكاتی كردنهوهی بازاڕهوه، تاوهكو ئامادهكردنی ئهم ههواڵه زێڕ له بازاڕهكانی ههرێمی كوردستان بهم شێوهیه مامهڵهی پێوه دهكرێت. یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 270 ھەزار دینارەیەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 315 ھەزار دینارە.یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 360 ھەزار دینارە.
سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان کۆدەبنەوە و تاوتوێی پرسی لامەرکەزی سلێمانی دەکەن. بە گوێرەی زانیارییەکان، کۆبوونەوەکە بە دەستپێشخەری بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی بووە و لاهور جەنگیش بەشدار دەبێت.کۆبوونەوەکە کاتژمێر 11:00 دەبێت لە گردی زەرگەتەی سلێمانی.
لە گەڕەکی شێخ ئەحمەدی شاری هەولێر دوو برا بە چەقۆ هێرشدەکەنە سەر کوڕە پوورێکی خۆیان و دەیکوژن.سەرچاوەیەک لە پۆلیسەوە بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی راگەیاند، کاتژمێر 5:00ی بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، لە گەڕەکی شێخ ئەحمەدی شاری هەولێر گەنجێک بە ناوی بەختیار رۆستەم، بە چەقۆ کوژراوە کە تەمەنی 31 ساڵە و بکوژەکانیش کە دوو بران هەڵاتوون. تا ئێستا پۆلیس هۆکاری کوشتنەکەی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام باڵکێش ئەوەی زانیوە کە بکوژەکان دوو گەنجن و کوڕە پووری کوژراوەکەن.
دوای 11 ساڵ، بکوژێک دەستگیرکرا و بەپێی ماددەی 405 درایە دادگە. عەمید دلێر نەجاڕ، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، لە هەولێر بکوژێکیان دەستگیرکردووە کە ساڵی 2009 تاوانەکەی ئەنجامداوە و بە پێی ماددەی 405ی یاسای سزادانی عێراقی تۆمەتبارە. عەمید دلێر نەجاڕ وتی" تۆمەتبارەکە ناوی (ع.ع.ح)ە و تەمەنی 36 ساڵە، لە كاتی دەستگیركردنیدا دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەكەی لە جۆری (كیا فلات) و هەروەها دەمانچەیەكی جۆری (كڵۆك) و كلاشنكۆفێكی جۆری (سیخۆ مزەللی)دا گیرا، بە بڕیاری دادوەر راگیرا و لێكۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامە.