دەزگای "ئێن 12"ی ئیسرائیلی بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئیسرائیل باڵیۆزخانه‌كانی له‌سه‌رانسه‌ری جیهان خستووه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه. ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیتەرز، بۆ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه پەیوەندی بە وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئیسرائیله‌وه کردووە، ئامادەنەبووە هیچ لێدوانێك له‌وباره‌یه‌وه بدات. دوێنێ هه‌ینی، 27ی تشرینی دووه‌م، موحسین فه‌خری زاده، زانای بواری ئه‌تۆمی ئێران، له‌ناو تارانی پایته‌ختی ئێران‌دا تیرۆركرا‌و كۆماری ئیسلامی ئێرانیش ئه‌نجامدانی ڕووداوه‌كه‌ی خسته ئه‌ستۆی ئیسرائیل و هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی كرد.
دوای کوژرانی موحسین فەخری زاده، زانای ئەتۆمی ئێران، ئه‌و وڵاته نامه‌یكی ئاراسته‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كردووه له‌باره‌ی گرتنەبەری ڕێوشوێنی وێرانکارانە، لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە لە کۆتا ساتەکانی مانەوەی دۆناڵد ترەمپ، لە دەسەڵات. ئێران له نامه‌كه‌دا هۆشداری داوه و ده‌ڵێت، "هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست بۆ بەرگریکردن لە خۆمان و دابینکردنی ئاسایشی گەلەکەمان و بەرژەوەندییەکانمان ده‌گرینەبەر." ده‌شڵێت، "چاوەڕوانی ئەوە لە سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایش دەکەین ڕێوشوێنی توند بەرامبەر تیرۆركاران بگرنه‌به‌ر." ئه‌مه له‌كاتێكدایه، فەرحان حەق، وتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان ئاشكرای كرد، ئاگاداری هه‌موو ڕێوشوێنه‌كانی کوشتنی فه‌خری زاده‌ن و داوای ئارامگرتن و دووركه‌وتنه‌وه‌ی تاران ده‌كه‌ن له گرتنه‌به‌ری هه‌ر ڕێوشوێنێك دۆخی ناوچه‌كه ئاڵۆزتر بکات."
شه‌وی ڕابردوو، هه‌ینی، 27ی تشرینی دووه‌م، فڕۆكه تۆپخانه‌كانی سوپای توركیا بۆ ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر تۆپبارانی ناوچه‌ی (كانیا خه‌ما)ی گه‌شتیاریی سنووری ناحیه‌ی باتیفای سه‌ر به شارۆچكه‌ی زاخۆیان كرد. محه‌ممه‌د موراد، به‌رپرسی لیژنه ناوچه‌ی باتیفای سه‌ر به شارۆچكه‌ی زاخۆ به باڵكێشی ڕاگه‌یاند، سوپای توركیا تۆپبارانی ناوچه‌ی "كانیا خه‌ما"ی گه‌شتیاریی سنووری ناحیه‌ی باتیفای سه‌ر به شارۆچكه‌ی زاخۆی كردووه و به‌هۆیه‌وه كاره‌بای پێنج گوندی ناحیه‌كه پچراوه. وتیشی، سه‌ره‌ڕای پچرانی كاره‌بای ئه‌و گوندانه، ژماره‌یه‌كی زۆری ئاژه‌ڵیش به‌ركه‌وتوون و زیانێكی زۆریش به‌ر ناوچه‌كه كه‌وتووه. باسی له‌وه‌شكرد، كه تۆپبارانه بۆ ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر به‌رده‌وام بووه و به‌وهۆیه‌وه ترس و دڵه‌ڕاوكێیه‌كی زۆر لای دانیشتووانی سنووره‌كه دروستبووه.
دوێنێ هه‌ینی، 27ی تشرینی دووه‌م، موحسین فەخری زادە، سەرۆکی دامەزراوەی توێژینەوەو تەکنەلۆژیای وەزارەتی به‌رگری ئێران، لە هێرشێکی چەکداریدا كوژرا و سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێرانیش ئیسرائیلی بە کوشتنی تۆمه‌تبار كرد و وتی، بە قورسی تۆڵەی دەکەینەوە. ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئه‌مریكی بڵاویكردووه‌ته‌وه، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی ئێران‌دا، ترەمپ بە تیمی ڕاوێژکارەکانی ڕاگەیاندووە، کوشتنی هەر سەربازیکی ئەمریکا لەلایەن ئێرانەوە هێڵی سوورە و لە تۆڵەیدا وەڵامێکی ڕاستەوخۆی وێرانکەریان دەبێت.
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاند، ڕۆژی دووشه‌ممه، 30ی تشرینی دووه‌م، دانیشتنی ژماره (11)ی ئاسایی خولی پایزه ئه‌نجامده‌درێت، تیایدا سێ ته‌وه‌ر گفتوگۆ و خوێندنه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت، به‌مشێوه‌ی خواره‌وه: ته‌وه‌ری یه‌كه‌م: (خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ پێشنیازه‌یاسای په‌روه‌رده و خوێندن) و (پێشنیازه‌یاسای هه‌موارى یه‌كه‌می زانكۆ تایبه‌ته‌كان) له هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت. ته‌وه‌ری دووه‌م: (خوێندنه‌وه و گفتوگۆكردنی هه‌ردوو ڕاپۆرتی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و ڕه‌وه‌ندى كوردستانى) و (لیژنه‌ی ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و وه‌رزش و لاوان)، سه‌باره‌ت به (دیارده‌ى كۆچی گه‌نجان بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات) ده‌بێت، به‌ئاماده‌بوونی وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان. ته‌وه‌ری سێیه‌م: خستنه‌ڕووى بیرۆكه‌ى په‌رله‌مانتار (شنۆ ئه‌شقى عبدالله) ده‌بێت، كه تایبه‌ته به ڕه‌خساندنی هه‌لی كار له هه‌رێمی كوردستان.
حەسەن ڕۆحانی، سەرۆککۆماری ئێران، ئیسرائیلی بە کوشتنی زانا ئەتۆمییەکەی وڵاتەکە تۆمەتبار کرد و ڕایگەیاند، “تیرۆرکردنی موحسین فەخریزادە لە ئەنجامی بێتوانایی دوژمنانی ئێرانە لە ناوچەکە”. ڕۆحانی ڕاشیگەیاند، “تیرۆرکردن”ـی فەخریزادە، ڕێگا لە ڕێڕەوی ئێران، لە بوارە زانستییەکاندا ناگرێ، بەڵکو دەبێتە هۆی بەهێزبوونی زیاتر”. ئاماژەی بەوەشدا، کوشتنی فەخریزادە بێ وەڵام نابێت و لەکاتی پێویستدا وەڵاممان بۆ “تاوانەکە” دەبێت. ئەوەشی خستەڕوو، “ئێرانییەکان زۆر زیرەکن و پیلانەکانی ئیسرائیل و قەوارەکەکیان لە بەدیهێنانی ئامانجەکانیاندا سەرناکەون”.
ئەمڕۆ شەممە، 28ی تشرینی دووه‌م، نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بە 48 دۆلار و 18 سەنت مامەڵەی پێوەكرا، له‌به‌رامبه‌ردا نرخی یەك بەرمیل نەوتی ئەمریكیش بە 45 دۆلار و 52 سەنت مامەڵەی پێوەكرا. له‌سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه، نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان ناجێگیره و به‌رده‌وام هه‌ڵكشان و داكشان به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، به‌ڵام دوای دۆزینه‌وه‌ی ڤاكسینی دژه كۆرۆنا، له‌لایه‌ن ڕووسیا و به‌ریتانیا و ئه‌مریكا و چه‌ند وڵاتێكه‌وه، نرخی نه‌وت زیاتر ڕوو له هه‌ڵكشانه.
ئه‌مڕۆ شەممە، 28ی تشرینی دووه‌م، له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌وه، تاوه‌كو ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه زێڕ له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌م شێوه‌یه مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت. یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 269 ھەزار دینارە یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 317 ھەزار دینارە. یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 360 ھەزار دینارە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی پارێزگای هەڵەبجە ڕایگه‌یاند، ڕۆژی یەكشەممە، 29ی تشرینی دووه‌م، ده‌ست به دابه‌شكردنی ئه‌و 100 هەزار دیناره ده‌كرێت، كه تایبه‌ته به هەژاران و كەمدەرامەتان. ده‌شڵێت، ناوەكان بەپێی دەرفەت بڵاودەكرێنەوە و داواش ده‌كات، ئه‌وانه‌ی ناویان ده‌رچووه، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه سەردانی بانكی هەڵەبجە بكەن بۆ وه‌رگرتنی بڕه پاره‌كه. ڕوونیشیكرده‌وه، بەهیچ جۆرێك سەردانی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری نەكەن بۆ پرسیاركردن لەسەر ناوه‌كانیان، چونكه ئەو ناوانەی تریش هه‌ر بەمشێوەیە بڵاودەكرێنه‌وه.
دوێنێ هه‌ینی، 27ی تشرینی دووه‌م، له‌سه‌ر داوای موقته‌دا سه‌در، لایه‌نگرانی ڕه‌وتی سه‌در له گۆڕپانی ته‌حریری به‌غدای پایته‌خت و گۆڕه‌پانی حه‌بوبی پارێزگای زیقار و چه‌ند پارێزگایه‌كی تری عێراق خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا و لە پارێزگای زیقار پێکدادان لەنێوان لایه‌نگرانی سه‌در و پۆلیسی پارێزگاكه ڕوویدا و بەوهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و زیاتر له 60 کەسی تریش برینداربوون. له‌وباره‌یه‌وه، لیوا یەحیا ڕەسوڵ، وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند، مسته‌فا كازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاریداوه فەرماندەى پۆلیسى زیقار له‌كاربخرێت و لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ش لە ڕووداوەکانى دوێنێی زیقار پێكبهێنرێت و مۆڵەتی چەک هەڵگرتنیش هەڵبوەشێنرێتەوە. هاوكات، سه‌عد مه‌عن، وته‌بێژی وەزارەتى ناوخۆی عێراقیش ڕایگەیاند، كه عه‌ودە سالم عه‌بود، له‌جێگای حازم الحازم دانراوه و فه‌رمانده‌ی پێشووی پۆلیسی زیقار له‌كاره‌كه‌ی دوورخراوه‌ته‌وه و لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌شی له‌سه‌ر پێكهێنراوه.
کچە هونەرمەندی باشووری کوردستان ( چنار ) نوێترین وێنەی خۆی بڵاوکردەوە کە تێیدا زۆر بە گەنجی و سەرنجڕاکێشی دەردەکەوێت. چنار لە پۆستەکەیدا، چەند وێنەیەک و ترەیلەری نوێترین گۆرانی خۆی بۆ ھەوادارانی نمایشکردووە. چنار یەكێكە لە خانمە هونەرمەندە ناسراوەكانی باشووری کوردستان کە لە سلێمانی لەدایک بووە و ئێستا لە وڵاتی سوید دەژی. سەرەتا بە گۆرانی “تیشکی سەرنج” ناوبانگی دەرکرد.
لە شاری سلێمانی تەقە لە تەکیەی کەسنەزانییەکان کرا و ئەندامێکی ئەنجوومەنی رۆشنبیری کەسنەزانیش دەڵێ" گرفتمان لەگەڵ کەسدا نییە تاوەکو تەقەمان لێبکرێ". کاتژمێر ٩:٠٠ بۆ ١٠:٠٠ی ئەمشەو، تەقەلە تەکیەی کەسنەزانییەکان کرا و د.ھەژار، ئەندامی ئەنجوومەنی رۆشنبیری کەسنەزانی لە پرێس کۆنفرانسێکدا وتی" گرفتمان لەگەڵ کەسدا نییە تاوەکو تەقەمان لێبکرێ، ھەموو دیمەنەکانیش لە کامێرای چاودێریدا تۆمارکراون و دراون بە ھێزی ئەمنی". بە گوێرەی زانیارییەکان چەند ماتۆڕ سوارێک تەقەکەیان کردووە. رووداوەکە ھیچ زیانێکی گیانی نەبوو.