ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

پێشبینی دەکرێ 150 ملیار دۆلار بگەڕێندرێتەوە عێراق

30-11-2020
پێشبینی دەکرێ 150 ملیار دۆلار بگەڕێندرێتەوە عێراق
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ماڵپەڕێکی ئەمریکی، ھاوپەیمانی دارایی نێودەولەتیی ھاوکاری دارایی عێراقی لە ئەستۆ گرتووە و بڕی 150 ملیار دۆلاری بۆ دەگەڕێنێتەوە

لە ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی مۆنیتۆری ئەمریکیدا ھاتووە، " ھاوپەیمانی دارایی نێودەولەتیی کە لەم دواییە دامەرزراوە، ھاوکاری عێراقی لە ڕووی داراییەوە لە ئەستۆ گرتووە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێشبینی دەکرێت بڕی 150 ملیار دۆلار بۆ عێراق بگەڕێنێتەوە، کە لە ساڵی 2003ـەوە تاوەکو ئێستا دیار نەماون.