کاردۆ محەمەد، ئه‌ندامی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕایگه‌یاندووه، ئێمه لە حکومەتداین بەپێی ئه‌و ڕێککەوتنه‌ی كه پێشترکراوە و ده‌ڵێت، ئەوەی ئەمڕۆ لە پەرلەمانی کوردستان ڕوویداوه لەسەر مافی خەڵک بووه و پێویستە پەرلەمان داوای مافی خەڵک بکات." ڕه‌تیشیكردووه‌ته‌وه پێشتر پارتی ئاگاداری كردبنه‌وه و ده‌شڵێت، "شتی وانییە و ئێمە بەپێی ڕێککەوتنێک لەناو حکومەتداین و پابەندیش بووین به ڕێککەوتنەكه‌وە، بەڵام نابێ ئازادی و بۆچوونی حزبەکە لەدەست بدرێت." ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت، كه ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، پێشتر بزووتنەوەی گۆڕان ئاگاداركراوه‌ته‌وه كه نابێت پێیەکیان لە حکومەت و پێیەکیان لە ئۆپۆزسیۆن بێت و قسەشیان لەگەڵ دەکەینەوە."
سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان لە کۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممەی داهاتوو 2020/12/2، کە تایبەت بوو بە پرسی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان، پاشگەز بووە و بانگھێشتنامەی پەرلەمانتارانیشی لە سایتی فەرمی پەرلەمان سڕییەوە. ئەمە لە کاتیێکدایە کە ئەمڕۆ دووشەممە2020/11/30، پەرلەمانی کوردستان لە دانیشتنی ژمارە (11)ی خولی پایزەی ساڵی دووەم، لەسەر (دیاردەی چوونی گەنجان بۆ دەرەوەی وڵات) گفتوگۆی دەکرد، بەڵام لەسەر پرسی مووچە گرژیی لەنێو ھۆڵی پەرلەمانی کوردستان دروستبوو و ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمان کۆبوونەوەکەی جێھێشت.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئەمڕۆ دووشەممە، 30ى تشرینى دووەم، ته‌رمی موحسین فه‌خری زاده، زاناى ئەتۆمى ئێران، کە هەینى ڕابردوو تیرۆركرا، لە تاران بەخاکسپێردرا له‌ڕێوڕه‌سمی به‌خاكسپاردنی ته‌رمی "فه‌خری زاده"دا ئه‌میر حاته‌می، وه‌زیری به‌رگری ئێرانیش ئاماده‌بوو، وتی: "فه‌خری زاده، كاریگه‌ری زۆری هه‌بوو له به‌ره‌وپێشبردنی به‌رنامه‌ی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران، به‌ڵام ئه‌و كاروانه به‌رده‌وام ده‌بێت و ڕاناوەستێت." ئه‌مه له‌كاتێكدایه، دوێنێ پەرلەمانى ئێران، "پڕۆژەیاسای دەستپێشخەرى ستراتیژى بۆ هەڵوەشاندنەوەى سزاکان"ی سه‌ر وڵاته‌كه‌ی پەسەند کرد و ئه‌وه‌ش دەرفەت به ئێران دەدات بەڕێژەى %20، یۆرانیۆم بپیتێنێت.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 30ی تشرینی دووه‌م له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كانه‌وه، تاوه‌كو ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه، دراوه‌كان له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌مشێوه‌یه مامه‌ڵه‌یان پێوه ده‌كرێت. 100 دۆلار به 125 هه‌زار و 100 دیناره. 100 پاوەن بە 166 هەزار دینارە. 100 یۆرۆ بە 150 هه‌زار دینارە. 100ھەزار تمه‌نی ئێرانی به پێنج هه‌زار و 100 دیناره. 100 لیرەی تورکی بە 16 هەزار دینارە.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان له هه‌ولێر ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 30ی تشرینی دووه‌م، له‌لایه‌ن بنكه‌ی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان له ده‌روازه‌ی سنوری حاجی ئۆمه‌ران، تۆمه‌تبارێك به دوو كیلۆ مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه ده‌ستگیركراوه. ده‌شڵێت، تۆمه‌تبار (م، ڕ، ع)، مادده هۆشبه‌ره‌كه‌ی له‌ناو پارچه ئاسنێك شاردووه‌ته‌وه و له‌ناو بارێكی سه‌وزه‌دا دایناوه و ویستوویه‌تی هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستانی بكات. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، به‌پێی مادده‌ی (14) له یاسای مادده هۆشبه‌ره‌كان په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ تۆمه‌تباره‌كه ڕێكخراوه و ڕه‌وانه‌ی به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه كراوه.
رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، بەھۆی توڕەبوونی لە پەرلەمانتاران، کۆبوونەوەی پەرلەمانی بەجێھێشت و وا بڕیارە دوای 15 خولەک بگەڕێتەوە نێو هۆڵی کۆبوونەوەکە و بەردەوامی بە دانیشتنی ژمارە (11)ی ئاسایی خولی پاییزەی ساڵی دووەم بدات.
رۆژی چوارشەممەی داهاتوو، پەرلەمانی کوردستان لەبارەی مووچە کۆدەبێتەوە ئەمڕۆ سەرۆکی فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان رێککەوتن لەبارەی ئەوەی کە کاتژمێر 12:00ی ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو، پەرلەمانی کوردستان لەبارەی مووچە و دۆخی دارایی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و گفتوگۆیەکی کراوە لەوبارەوە دەکات.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کەشناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی بڵاوکردەوە و ده‌ڵێت، ئاسمانی زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت. ده‌شڵێت، ئەمڕۆ پله‌ی گه‌رمای هەولێر 18 پلە و سلێمانی 15 پله و دهۆک 17 پله و کەرکوکیش 18 پلە دەبێت. سبه‌ینێش، هه‌ولێر 19 پلە و سلێمانی 17 پلە و دهۆک 18 پله و کەرکوکیش 19 پله دەبێت.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش ئەمڕۆ دووشەممە، 23ی تشرینی دووه‌م، كاتژمێر 11ی پێشنیوه‌ڕۆ پەرلەمانی كوردستان دانیشتنی ژمارە (11)ی ئاسایی خولی پایزەی ساڵی دووەم ئەنجام دەدات. ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستانیش له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ی ئاشكرا كردووه و ده‌ڵێت، به ئاماده‌بوونی وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌كان خوێندنه‌وه بۆ (پێشنیازەیاسای هەمواری یەكەمی زانكۆ تایبەتەكان) و خوێندنه‌وه و گفتوگۆ له‌باره‌ی (دیاردەی كۆچی گەنجان بۆ دەرەوەی وڵات) له هه‌رێمی كوردستان دەكرێت.
ئه‌مڕۆ دووشەممە، 30ی تشرینی دووه‌م، له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌وه، تاوه‌كو ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه، زێڕ له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌م شێوه‌یه مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت. یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 267 ھەزار دینارە.یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 313 هه‌زار دینارە.یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 355 ھەزار دینارە.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش درەنگانی شەوی ڕابردوو، لە گه‌ڕه‌كی مه‌ڵكه‌ندی شاری سلێمانی گەنجێك له‌كافتریایه‌كدا كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا و پۆلیسی سلێمانیش ده‌ڵێت، "بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان پێدەچێت ڕووداوەكە خۆكوژی بێت" نەقیب سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی له لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان پێدەچێت ڕووداوەكە خۆكوژی بێت و لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە دەستیپێكردووە." وتیشی، به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر تەرمی گەنجەكە ڕەوانەی پزیشكی دادی سلێمانی كراوە و چاوه‌ڕوانی ڕاپۆرتی پزیشكی دادی سلێمانین.
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش به‌هۆی ئه‌وه‌ی ته‌مێكی چڕ هه‌یه له‌سه‌ر ڕێگای جووتسایدی هه‌ڵه‌بجه - سه‌یدسادق، بەڕێوەبەرایەتى هاتووچۆى پارێزگای هەڵەبجە، داوا له شۆفێران ده‌كات بە وریاییەوە شۆفێرى بکەن. ده‌شڵێت، ئاستی بینین كه‌مبووه‌ته‌وه، ڕێنماییەکانی هاتووچۆ جێبەجێبکەن و خێراییتان دابەزێنن بۆ خوار خێرایی ڕێگەپێدراو. ماوەى چەند ڕۆژێکە شەپۆلێکى بەفر و باران بارین زۆرینەی ناوچەکانى هەرێمى کوردستانى گرتووەتەوە.