کوردستان

فەرەیدون عەبدولقادر لەگەڵ کچێک ھاوسەرگیری دەکات کە ٤٦ ساڵ لەخۆی بچووکترە

29-11-2020
فەرەیدون عەبدولقادر لەگەڵ کچێک ھاوسەرگیری دەکات کە ٤٦ ساڵ لەخۆی بچووکترە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

فەرەیدون عەبدولقادر بۆ جاری سێیەم چووە نێو ژیانی هاوسەرییەوە

ھاوسەرگیری لەگەڵ کچێکی شاری سلێمانیدا کردووە کە ٤٧ ساڵ لەخۆی منداڵترە .

فەرەیدون عبدالقادر ئەندامی پێشووتری مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە مانگی سێپتەمبەری ئەمسال بۆ جاری سێیەم چوە نێو ژیانی ھاوژینی لەگەل خاتوو ( س ،س ،م ) دانیشتوی شاری سلێمانی کە تەمەنی ٢٨ ساڵەو دەرچووی پەیمانگای تەکنیکی سلێمانیە .

فەرەیدون عبدالقادر لەدایک بوی سالی ١٩٤٧ _ کەرکوک، ئەمە بۆ جاری سێیەمە دەچێتە نێو ئەو پرۆسەیەوە

یەکەم جار ژیانی ھاوسەریی لە سالی ١٩٧٤ لەگەل خاتونێکی کەرکوکی پێکھێناوە و ھاوژینی دوەمیشی خانمێکی ئێرانیە و لەسالی ٢٠٠٤ چونە نێو ژیانی هاسەریی.

خاتوو ( س ، س )ژنی سێیەمی فەرەیدون عەبدولقادر، لەدایکبووی ١٩٩٢ سلێمانیە و لەمانگی نۆی ئەمسال بووەتە ھاوژینی سێیەمی فەرەیدون عبدولقادری تەمەن ٧٤ ساڵ .

سەرچاوە؛ دیپلۆماتیک مەگەزین